بە دیمەن

کلیپی 'ئاوڕێن باز' بەرهەمهێندرا

تەڤگەری چاندی ژنانی کەوانەی زێڕین بۆ بیرهێنانی شەهیدان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کلیپی 'ئاوڕێن باز – نیگای باز'ـی بەرهەم هێنا.

کلیپە گۆرانییەکە لە لایەن سیدار ئامەدەوە ئاوازەکەی بۆ دانراوە و هەر خۆیشی دەیڵێتەوە. گۆرانییەکە لە ستیودیۆی شەهید مزگین لە لایەن ئارارات سویداوە کاری درووستکردنی بۆ کراوە. وە کاری مۆسیقای کلیپەکە لە لایەن خوەزەن هارون و مۆردەم فراتەوە ئامادە کراوە.

شەهیدانی فیدایی ئاپۆی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنقەرە لە دژی ناوەندی بەرهەمێنانی کەرەسەتی جەنگی توساش چالاکییەکی فیداییان ئەنجامدا. بووە چالاکییەکەی کاریگەر و کەمەرشکێنی دەوڵەوتی تورکی داگیرکەر. وە چالاکییەکە لە جیهاندا دەنگی دایەوە.