کۆمەڵگەی گرزەرک یەکێک لە کۆمەڵگەنابوو کە لە سەردەمی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا لە بەرامبەر چەتەکانی داعش داستانی تۆمارکرد و بە دەیان شەهیدی دا.
هاوڵاتییەک بە ناوی جازم جردۆ باسی لە بێباکی حکوومەتی عێراقی کرد و ئەمەی وت: "گەلی ئێمە نەک لە بەر ئارامی، بەڵکو لەبەر بێباکی حکومەتی ناوەندی دەگەڕێنەوە بۆ جێگەی خۆیان. تا ئێستا یەک ماڵی ئێزیدی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە هاوکاری نەکراوە. گەر حکومەت هاوکاربێت ئەوە هەموو گەل دەگەڕێنەوە بۆ جێگە و ماڵی خۆیان. گەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ڕێکخراوەکانی دیکە هاوکاری گەل بکەن ئەوە گەل بەبێ دوودڵی دەگەڕێنەوە بۆ جێگە و حاڵی خۆیان. بە هۆکاری هاوکارینەکردن گەڕانەوەی گەل تووشی سەختی دەبێت."
'لە ئێستادا شەنگال لە هەموو کاتێک ئارامترە'
جازم جردۆ بانگەوازی لە خەڵکی کۆمەڵگەی گرزەرک کرد و وتی: "وەرن پێکەوە جارێکیتر دەست بە ئاوەدانکردنەوەی گوند و کۆمەڵگای خۆمان بکەین. هەتا نەگەڕێنەوە ئەوە کۆمەڵگەکەمان بە کاولبووی دەمێنێتەوە. هەتا نەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی خۆمان ئەوە وەک بیانییەک ژیان دەکەین."
جردۆ لە کۆتای قسەکانیدا باسی لە ئارامی شەنگال کرد و وتی: "لە ئێستاد شەنگال لە هەموو کاتێک ئارامترە. چەندین کەس خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن و دەڵێن 'شەنگال نائارامە، چۆن بگەڕێینەوە.' بۆیە ئێمە لێرەوە دەڵێین ئارامی لە هەرێمەکە لە هەموو کاتێک زیاتر و بەهێزترە."