پرسەی محەمەد یڵدرم کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرا بە شێوەی جەماوەری بەسەرکرایەوە
بەسەرکردنەوەی پرسەی محەمەد یڵدرم کە لەلایەن سەربازانی تورکەوە تیرۆرکرا، بەشێوەی جەماوەری ئەنجامدرا.
بەسەرکردنەوەی پرسەی محەمەد یڵدرم کە لەلایەن سەربازانی تورکەوە تیرۆرکرا، بەشێوەی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە گوندی نەنیاسی سەر بە ناوچەی لجێی ئامەد لە ٢٤ی ئایاردا سەربازانی تورک ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵی محەمەد یڵدرم کە باوکی چوار منداڵ بوو و ئەویان کوشت. مەراسیمی پرسەی محەمەد یڵدرم لە مزگەوتی ئۆداباشی بالی گەڕەکی باغجلارای رەزانی ئامەد بەڕێوەچوو. خەڵکی ئامەد بە شێوەی جەماوەری بەشدارییان لە پرسەکەی کرد.
سەردانەکە بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر سازکرا. بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوەکان بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محەمەد ئەمین کلیچ کاردانەوەی بەرامبەر کوشتنی محەمەد یڵدرم نیشاندا و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد.
هـ . ب