بنەماڵەی شەهیدان: هەموو کاتێک لەسەر هێڵی گەریلاکانی ئازادی دەبین
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان شەرمەزارکرد و ئاماژەییان بەوەدا هەمیشە لەسەر ڕێگەی ڕۆڵەکانیان دەبن.
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان شەرمەزارکرد و ئاماژەییان بەوەدا هەمیشە لەسەر ڕێگەی ڕۆڵەکانیان دەبن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درێژایی سەدەیەکە لەسەر گەلانی کوردستان قڕکردن بەڕێوەدەبات و بۆ ئەمەش هەموو شتێکی ئەنجام داوە. لە بەرامبەردا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ساڵانە گورزی کوشندەییان لە داگیرکەری تورک خستووە و تاڵاوی شکستیان دەرخوارد کراوە. بە تایبەت لەم مانگانەی دوایدا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی گورزی کوشندەییان لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک خستووە و بەردەوامیشە.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە رەبیعە حسێن، ئەندامی کۆمیتەی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە فاتمە حەسەن ئەل جاسم، حسێن عەبدولرەحمان حسێن باوکی شەهید نەسرین و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە عوبێد عەتێ دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان نێرینی خۆیان لە ڕێگەیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەربڕی.
لە سەرەتادا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە رەبیعە حسێن کە دایکی شەهید مەمۆیە باسی لەوەکرد چەندین ساڵە دەوڵەتی تورک شەڕی کورد دەکات و وتی: "وەک بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەتیش وەک دایکێک، گەر دوامان لێبکرێت ئەوە لەگەڵ گەریالاکانماندا لە سەنگەرەکاندا شەڕی داگیرکەرانی کوردستان دەکەین. هەموو کاتێک پشگیری گەریلایین. لەبەر ئەوەی گەریلا ڕۆڵەی ئێمەیە، هەبوون و پارێزگاری هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن. بوونمان بە گەریلاوەیە."
'گەریلا لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدان دەکەن'
ئەندامی کۆمیتەی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، هاوژینی شەهید دیار ئەل جەربۆو و دایکی شەهید فەیسەڵ ئەل جەربۆو، فاتمە حەسەن ئەل جاسم لە پێکهاتەی عەرەب ئاماژەی بە تیکۆشانی گەریلاکرد و وتی: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرگری لە دۆزێکی ڕاست دەکەن و بۆ ئازادی گەلانی بندەست تێدەکۆشن. ئامانجی ئەم هێرشانە لەسەر گەریلا بۆ شکاندی ئیرادەی گەلە. دەوڵەوتی تورک دەستی بە ڕژاندی خۆێنی گەلان سورە و هەموو مافێکی گەلای دیکە پێشێل دەکات. هەموو جیهان لە بەرامبەر پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگە، بەڵام ئێمە وەک دایکی شەهیدان هەموو کات لە پشتی گەریالاکانی ئازادی کوردستان دەبین. هەموو گەریالاکان ڕۆڵەی ئێمەن."
'دەڵەتی تورک بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی سەر گەریلا دەکات'
باوکی شەهید نەسرین، حسێن عەبدولرەحمان ئەوەی دیاریکرد دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەکێكی قەدەغراوەوە هێرشی گەریلا دەکات و وتی: "گەریلا بە ساڵان لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بۆ ڕزگاری گەلی کورد و گەلانی بندەست تێدەکۆشێت. لە مرۆدا دەولەتی تورک بە هەموو تەکنیک و چەکی پێشکەووتوی قەدەغکراو هێرشی سەر گەریلا دەکات. بەڵام هەرچەندە ئەم هێرشانە لەسەر چیاکانی کوردسان بەرفراوانتر بکات، هیچ دەرنجامێکی نابێت، چوونکە گەریلا بە ئیرادەی بە هێزی خۆیەوە بەڵێنی پاراستنی گەلی کوردی داوە."
'گەریلا هەڵگری فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە'
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە و باوکی شەهید جودی، عوبێت عەتێ باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی: "دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هێرشەکانی لەسەر گەریلاکانی ئازادی پێکدێنێت. وەک بنەماڵەی شەهیدان هیچ کاتێک گەریلاکانمان بەجێ ناهێڵیین. پێویستە دەوڵەتی تورک ئەوە بزانێت هیچ کاتێک لە هێرشی سەر شەڕڤانان دەرنجامێک بەدەستناهێنێت. چوونکە گەریلاکانی ئازادی هەڵگری فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆن. هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبین بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و پشگیریکردنی گەریلا."