ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، محەمەد یڵدرم کە تیرۆرکرا، ٣ ساڵ لە زیندان راگیرابوو، بەڵام سازشی لە سەر وڵاتپارێزی خۆی نەکردبوو.
راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
" تێکۆشانی راستیی دایکانی شەممە بە داواکاری، ئیرادە و پێداگریی گەورەوە پێیناوەتە هەفتەی هەزارەمینەوە. چارەنوسی بە هەزاران شەهیدی گەلی کورد کە پێیان دەوترێت بکەر نادیار، بەڵام هەموو کەس دەزانێت کە بکەرەکە خودی دەوڵەتی تورکی قڕکەرە، تائێستاش روون نەبووەتەوە. بە رێزەوە سڵاو لە تێکۆشانی دایکان و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین کە بۆ جیهان بووەتە نمونە.
بەداخەوە هێرشە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکی قرکەر لە دژی گەلی بێتاوانی کورد لەمرۆشدا بەردەوامە. لە گوندی نەنیاسی ناوچەی لجێی ئامەد لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤دا وڵاتپاڕێزی هێژا و بەنرخ محەمەد یڵدرم لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی بنەماڵەکەوە بە شێوەی دڕندانە تیرۆرکرا. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی سوێندخواردووی گەلی کوردە، بەر لە ئێستاش لە بنەماڵەی یڵدرم عەدنان یڵدرمی لە ١٩٩٤ لەگەڵ ساڤاش بوڵدان و کاجی کارای رفاند و تیرۆری کردن. ئامۆزای شەهید محەمەد یڵدرم بە ناوی مەدەنی یڵدرم لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە اکتی چالاکی ناڕەزایەتیدا لە لایەن سەربازانی تورکەوە تیرۆرکرابوو.
بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کرد و شەهیدیان کرد
محەمەد یڵدرم کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ساڵی ٢٠٠٨ دەستگیرکرا و ٣ ساڵ لە زینداندا راگیرا، مرۆڤێک بوو کە هەرگیز سازشی لەسەر هەڵوێستی وڵاتپارێزی خۆی نەکرد. لە گوندەکەی خۆی، لە زێدی خۆی و لەگەڵ بنەماڵەکەی ناسنامەی خۆی دەیویست بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بژی. تاکە ئامانجی ئەوە بوو. دەوڵەتی تورک هەروەک چۆن ئەندامانی دیکەی ئەو بنەماڵەی بە شێوەی خوێنڕێژانە تیرۆرکردبوو، بە شێوەی دڕندانە هیڕشی کردەسەر محەمەد یڵدرمیش و ئەویان شەهید کرد. ئەو رووداوە جارێکی دیکە نیشانیدا کە هەر کەسایەتیەکی کوردی ئازاد کە پێداگری لە سەر ژیانێکی شکۆمەندانە بکات، لەلایەن دەوڵەتی تورکی قڕکەرەوە دەکرێتە ئامانج. گەریلا یاخود مرۆڤێکی مەدەنی بێت، جیاواز ناکات. محەمەد یڵدرم وەک نمونەی گەورەی وڵاتپارێزی کوردستان سەری لە بەردەم دوژمن دانەنەواند، خۆی بە دەستەوەنەدا و وەک جەنگاوەرێکی گیانباز بۆ پاراستنی شکۆی وڵاتپارێزی خۆی خۆڕاگری کرد، شەڕی کرد و شەهیدبوو. ئەو هەڵوێستەی وڵاتپارێزی بەپێوان و پرەنسیپی محەمەد یڵدرم قارەمانێتیەکی زۆر شکۆمەندە. لەبەر ئەوەی نەیویست جارێکی دیکە بە دیلی بکەوێتە دەست دوژمنی قرکەر و لەو پێناوەدا سڵی لە گیانبەختکردن وشەهیدبوونیش نەکردەوە.
لە کەسایەتی محەمەد یڵدرمدا ئێمە هەموو شەهیدانی بنەماڵەی یڵدرم و شەهیدانی بکەر دیار بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. بۆ ئەوەی شایەنی هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی شکۆمەندانەی بەنرخی لەم جۆرە بین، بەڵێن دەدەین کە زیاتر پەرە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین و تۆڵەی خوێنی دەکەینەوە و ناهێڵین خوێنی ئەو بە فیرۆ بچێت. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی یڵدرم و سەرجەم خەڵکی وڵاتپاڕێزی لجێ دەکەین".
چالاکییەکانی گەریلا
لە هەمان راگەیەندراودا لەبارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر زانیاری خراوەتەڕوو. راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٢٤ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە حەفارەیەک درا و کارەکانی حەفارەکە راگیران.
٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٥:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
٢٦ی ئایار کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە حەفارەیەک درا کە رێگەی دروست دەکرد. لە ئەنجامدا حەفارەکە لەناوبرا.
٢٦ی ئایر کاتژمێر ١٧:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
٢٦ی ئایار کاتژمێر ١٥:١٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٥ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٣٠ و ٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا و دەرگەلێ هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان ئەنجامدا.
٢٦ ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا حەفارەیەک کە لە گۆڕەپانەکە رێگەی دروست دەکرد، کارەکانی راگیرا.
بەکارهێنانی چەکە قەدەغە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٥٣ جار بە گازی کیمیایی و ٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٤ و ٢٥ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکان ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٨ جار بە درۆنی بۆمڕێژکراو بۆردومان کران.
٢٥ی ئایار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە گازی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکان؛
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٢٥ و ٢٦ی ئایار لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی کۆلیت، سنین، خنێرەی سەروو ٣ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ، شێلازێ و بازێ ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە هەڕێمی گارە گۆڕەپانەکانی زێڤکێ، ذەستی کافیا ٤ جار؛ بە گشتی ١٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئایار لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆلکا و دەرگەلێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".
هـ . ب