یەکەم فیستیڤاڵی کوردانی ئانادۆڵی ناوەڕاست لە کۆپنهاگن بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەک شەممە یەکەم فیستیڤاڵی کوردانی ئانادۆڵی ناوەڕاست لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ دەستیپێکرد و هەتا کاتژمێر ٢١:٠٠ بەردەوام بوو. لە فیستیڤاڵەکەدا بۆ پیشاندانی چاندی کوردان خێمە دانران. هونەرمەندانی کوردی ئانادۆڵی ناوەڕاستی بەشدراییان لە فیسیتڤاڵەکرد و گۆرانیەکانیان بە زمانی کورد چڕیی.

فیستیڤاڵەکە وەک نەریتێک ساڵانە ئەنجام دەردێت و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بەردەوامە.

لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین خێمە دانرابوون کە هەریەکە و تایبەت بوو بە پیشاندانی چاندێکی تایبەتی وەک خواردنی کوردەواری و کەرەستەی کۆنی دروستکردنی پێدوایستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی کوردانی ئانادۆڵ.

هەرلە فیستیڤاڵەکەدا کۆنسێرتی هونەرمەندانی ئانادۆڵی ناوەڕاست پێشکەشکرا و جۆشێکی زۆری دا بە فیستیڤاڵەکە، بەشداربووان و میوانانی فیستیڤاڵەکەش بە گێڕانی هەڵپەڕکێ خۆشی و شادی خۆییان دەربڕی.