لە عامودێ یادی ٤٠ شەهیدی ڕێگای ئازادیی کرایەوە
دانیشتوانی عامودێ شەهیدانی مانگەکانی نیسان و ئایار کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون، یاد کردەوە.
دانیشتوانی عامودێ شەهیدانی مانگەکانی نیسان و ئایار کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون، یاد کردەوە.
دانیشتووانی شاری عامودێ و کەسوکاری شەهیدان لە مەراسیمێک دا بەشدارییان لە یادکردنەوەی شەهیدانی مانگەکانی نیسان و ئایاردا کرد. ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە بارەگای لقی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە عامودێ بەو بۆنەوە مەراسیمێکی بەڕێوە برد.
لە مەراسیمەکەدا ٤٠ شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە-یەپەژە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنرانەوە.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودی محەمەد ئەحمەد لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و لە کەسایەتی ئەو ٤٠ شەهیدەدا هەموو شەهیدانی ئازادیی بەبیر هێنایەوە. ئەحمەد وتی: "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر کردنی چارەسەری پرسی کوردە، ئێمە تا بە دی هاتنی ئامانجی شەهیدان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.
دوای وتارەکان دیمەنێک تایبەت بە وێنەی شەهیدان نمایشکرا.