فیستیڤاڵی عەلەوی بەریتانیا: بۆ ئازادی لە یەکتر کۆدەبینەوە

فیستیڤاڵی عەلەوییەکان لە بەریتانیا بە دیدارێک دەستیپێکرد. لە دیدارەکەدا لە دژی سیاسەتەکانی شەڕ و نادادپەرەوەری پەیامی ئازادی درا.

فیستیڤاڵی عەلەوییەکان

دیداری سەرەتایی ١٢هەمینی فیستیڤاڵی عەلەوییەکانی بەریتانیا کە لە ١٥-١٦ی حوزەیراندا لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، ئەنجامدرا و  لەم دیدارەدا باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی فیستیڤاڵەکە کرا.

لە دیدارەکەدا چەندین لە دامەزراوە، پەرلەمانتارای پارتی کرێکاران، ئەکادیمی و نوسەران ئامادەبوون.

هەر لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکی BAF دیلەک ئینجەدال قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هیچ کاتێک تەسلیمی زوڵم، سیاسەتی تواندنەوە و نکۆڵیکردن لە دژی عەلەوییەکان نابین.

سەرۆکی جەمخانە و ناوەندی چاندی عەلەوییەکانی ئینگلتەرا ئیبراهیم خاس ئەوەی دەستنیشانکرد فیستیڤاڵەکە پەیامێکە لە دژی شەڕ، قەیران و نایەکسانی ئەنجام دەدرێت.

دواتر لە دیداری فیستیڤاڵەکەدا بەرنامەی فیستیڤاڵەکە ئاشکرا کرا. لە بەرنامەکاندا کۆنسێرت و پانێڵ سازدەدرێت، هەروەها شانۆی منداڵان و سیمیناریش ئەنجام دەدرێت.