کۆنسێرتی گرووپی ڕۆژدا لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرخوازان کۆنسێرتی هونەری 'ڕۆژدا' ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرخوازان کۆنسێرتی هونەری 'ڕۆژدا' ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانیدا رێکخراوی نوێگەر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی هەستا بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی هونەری و گۆرانی کوردی بۆ گرووپی هونەری ڕۆژدا.
کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی هونەری ڕەسەنی کوردی لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی لە ئێوارەیەکی هونەریدا سازدرا.
لە کۆنسێرتەکەدا هونەرمەندی گەنجی ژن 'دڵنیا خان' گۆرانی و ئاوازە ڕەسەنەکانی هونەری کوردی بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی چڕی. ئەندامانی گرووپەکەی کە پێکهاتبوون لە ستافێکی ژەنیاری ژن بە ئامێرە هەواییەکان مۆسیقای گۆرانییەکانیان ژەند.
گرووپی هونەری ڕۆژدا گرووپێکی هونەرییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ستافی گرووپەکە سەرجەمیان ژنن و کۆی کارە هونەرەکانیان لە چوارچێوەی ئاواز و گۆرانی کوردی دایە.