دەبەپە دەستی بە سەفەربەری ڕێکخستنی کرد
ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان ئەنجامنانەی کۆبوونەوەی خۆی لە ئامەد ڕاگەیاند. دەبەپە لەو کۆبوونەوەدا بڕیاری سەفەربەری ڕێکخستنی دا.
ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان ئەنجامنانەی کۆبوونەوەی خۆی لە ئامەد ڕاگەیاند. دەبەپە لەو کۆبوونەوەدا بڕیاری سەفەربەری ڕێکخستنی دا.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی پارتەکەی کە لە ١٣ی نیساندا لە شاری ئامەد بەڕێوەچوو بڵاوکردەوە. دەبەپە بڕیاریدا لە مانگی ئایاردا لە چوارچێوەی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پەرەدان بە کارە ڕێکخستنیەکانی، دەست بە سەردانیکردنی بنەماڵەکان دەکات و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ورد لەسەر پرۆسەی سیاسی، ڕەوشی ڕێکخستنی، چالاکییە پەروەردەییەکان، و ئاراستەی چالاکییەکان ئەنجامدراوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بە درێژایی مێژوو، ئەمڕۆش بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان زلهێزەکان و هەوڵە فرەلایەنەکان، بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە سووریا، جموجۆڵەکانی تورکیا، ڕوسیا و ئێران، تەنها چەند نمونەیەکن لەو هەوڵانە بۆ دیزانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها پێگە و تێکۆشانی گەلی کورد لەناو هاوکێشەکاندا لە ئاستی جیهانی و هەرێمی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە.
لەم چوارچێوەیەدا خۆبەڕێکخستن کردن بووەتە بنەمای سیاسەتی دیموکراتیکی گەلی کورد. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، تەنیا پەیامێک نییە؛ بەڵکو سەرەتای ستراتیژی سەردەمێکی نوێیە. هەروەها ئەم بانگەوازییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هێڵێکی سیاسیە لە بەهێزکردنی بەشداری ڕاستەوخۆی گەل. چارەسەری وبەناوکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی پرۆسەکەی بەڕێز ئۆجالان هەموو سەرنجەکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە و سەرەڕای ئەوەی ئەزموونە مێژووییەکانی بزووتنەوەی کوردی لەخۆ دەگرێت، هەروەها وەڵامێکە بۆ پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەدا مەسەلەی بنەڕەتی بۆ گەلی کورد پەرەپێدانی زیاتری پێگەی خۆیەتی وەک ئەکتەرێکی چالاک و ستراتیژیک. بۆیە مەرجی سەرەکی ئەمەش تێکۆشان و ڕێکخستنی بەربڵاو و بەردەوامە لەگەڵ ڕای گشتی.
کۆمەڵگای دیموکراتیک؛ بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا ڕێبازێکی بەرێوەبەری نییە، بەڵکو بنەما و پێویستییەکی ژیانییە بۆ ژیانێکی شکۆمەند و داننان بە ناسنامە و مسۆگەرکردنی ئازادیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە. ئەوەیش بە بەشداریی گەل و مافی خۆبەڕێوەبەری و تێگەیشتنە لە دیموکراسی دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. هەروەها ئەمە ئەرکی هەموو ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان، ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکتەرە هەرێمیەکان و بەتایبەتی دەبەپەیە، پێویستە لە نێو گەلدابن و پەرە بە ڕێکخستنی هەمەلایەنە بدەن. ئەمە تەنها ستراتیژێکی سیاسی نییە، بەڵکو بنەمای سەرەکی ڕێگای ئاشتی و ئازادییە.
ئەو بڕیارانەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا دراون بەمشێوەیە:
- لە مانگی ئایارەوە لە هەموو شارەکانی تورکیا و کوردستان کە تێیدا بەڕێکخستنین لەگەڵ جەماوەر کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بەکۆمەڵایەتیکردنی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک'ی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان.
- لە هەموو ئەو شارانە بە دروشمی 'لە شەقامەوە بۆ گەڕەکەکان، لە گەڕەکەکانەوە بۆ شارەکان، خۆمان بەڕێکخستن دەکەین، سەردانی بنەماڵەکان دەکەین و کۆبوونەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
- بەبۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی؛ لە مێردین فێستیڤاڵێکی زمان بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە زۆرێک لە شار و گوندەکانیش بەهەمان شێوەی چالاکییەکانی پەیوەست بە زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی و کرمانجکی بەڕێوەدەچن.
هەروەها بڕیارگیراوە لە ھەموو شار و پارێزگاکانی کوردستان کە دەبەپە تێدا بەڕێکخستنە ھەوڵی بەڕێکخستنی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت.