لە دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل تا بەرەبەیان ئێشکگری ئەنجامدرا

لە دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جۆلەمێرگ چەندین کەس تا بەرەبەیانی ئێشکگرییان کرد.

لە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ، ئەو بەرخودانەی لە دوێنێوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە. هاوسەرۆکانی گستیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەندین کەسی دیکە تا بەرەبەیانی ئێشکگرییان کرد.

پەرلەمانتاران لەسەر شەقامی بولڤان کە بینای والیگەری تێدایە چالاکی ئێشکگرییان دەستپێکرد. لەو شوێنەی پەرلەمانتاران چالاکیان ئەنجامدا بە سەدان پۆلیس جێگیرکرابوون. پەرلەمانتاران تا بەرەبەیان درێژەیان بە چالاکی ئێشکگریدا.

بە بەشداری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، پێکهاتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، شاندی جەهەپە و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان ئەمڕۆ چالاکی جەماوەری ساز دەکرێت. کاتژمێر ١٣:٠٠ رێپێوان دەستپێدەکات و دواتر بەرەو بینای شارەوانی دەچن و لەوێ کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.

هـ . ب