ژیانی ئەجەویت پیرۆغڵو لە مەترسیدایە
ئەجەویت پیرۆغڵو کە لە ژێر گوشاری تورکیا لە وڵاتی سربێستان دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای فەرمانی دادگای باڵا ئازاد نەکراوە، لە ١١٤هەمین دا بەردەوامە لە مانگرتن. پیرۆغلو کێشی دابەزیوە بۆ ٤٧ کیلۆ، داوای هاودەنگی کرا.
ئەجەویت پیرۆغڵو کە لە ژێر گوشاری تورکیا لە وڵاتی سربێستان دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای فەرمانی دادگای باڵا ئازاد نەکراوە، لە ١١٤هەمین دا بەردەوامە لە مانگرتن. پیرۆغلو کێشی دابەزیوە بۆ ٤٧ کیلۆ، داوای هاودەنگی کرا.
دووەمین مانگرتن لە خواردنی ئەجەویت پیرۆغڵو کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ لە سربێستان لەکاتی پەڕینەوە لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوروپا دەستگیرکرا و تورکیا داوای ڕادەستکردنەوەی دەکات، بەردەوامە. هەروەها دانوستان و دەستپێشخەرییەکانی باڵیۆزخانەی سربێستان بۆ پیرۆغلو سەرکەوتوو نەبوون، کێشە تەندروستییەکانی زیادیان کردووە و کێشی بۆ ٤٧ کیلۆ دابەزیووە. مووسا پیرۆغڵو ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی وتی: "ئازادکردنی ئەجەویت تەنیا بە گوشاری جەماوەریانە دەکرێت.
هەرچەندە دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا سێ جار لەلایەن دادگای باڵای سربێستانەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لە ئەنجامی گوشارەکانی حکوومەتی تورکیا ئازاد نەکرا. باری تەندروستی پیرۆغڵو کە پێشتر لە دژی ئەو بێ یاساییەی کە بەرامبەری دەکرێت ١٣٥ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، بەرەو خراپتر دەڕوات. موسا پیرۆغڵو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات سەبارەت بە دۆخی ئەجەویت پیرۆغڵو، وەبیری هێنایەوە کە ئەجەویت پیرۆغڵو بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بانگەشەی سووری تورکیا لە سربێستان دەستبەسەر کراوە.
ئەمەش ڕێگری لە دەرچوونی لە سربێستان دەکات
موسا پیرۆغڵو پرۆسەکەی بەم شێوەیه ڕوون کردەوه: "له کۆتایی پڕۆسەی دادگاییکردنی دوو ساڵەیدا، دادگای باڵا بڕیاری داوە که ئەجەویت شایانی دیپۆرتکردنەوه نییه. هاوکات دوای سێ ڕۆژ لە ئازادبوونی لە زیندان، لە پیلانێکدا کە لەلایەن حکوومەتی سربێستانەوە ڕێکخرابوو، دووبارە دەستگیرکرایەوە. سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە کۆتایی ساڵەکەدا دادگای خوارەوە بڕیاری چوونەدەرەوەی ئەجەویتی دا و بڕیاریدا لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا وڵات بەجێبهێڵێت. دادگای باڵا چوونەدەرەوەکەی ڕاگرت. حکوومەتی سربێستان ڕێگری دەکات لە چوونە دەرەوەی ئەجەویت و ئاماژە بە گوشارەکانی تورکیە دەکات وەک بیانوویەک. لەم سێ ساڵەدا ١٣٥ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئێستا ١١٣ ڕۆژە بەردەوامە لە مان گرتنەکەی و داوای ئازادیی دەکات."
لە گۆشەگیرییەکی زۆردا ڕاگیراوە
پیرۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان وەکوو خۆی بەکار ناهێنرێن و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتەکان لەم جۆرە هەلومەرجەدا دێنە پێشەوە، وتی: "بەهۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورک، حکوومەتی سربێستان بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییە پەیوەندیدارەکانی، ڕێگە نادات ئەجەویت بچێتە وڵاتێکی دیکە. پێویستە گوشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز بێت هەتا بتونرێت ئەجەویت ئازاد بکرێت. ئەجەویت ماوەی سێ ساڵە لە گۆشەگیریدایە. لە زیندانی وڵاتێکی بێگانەدایە. ماوەی سێ ساڵە لە گۆشەگیری دایە، ژیانێک ئەزموون دەکات کە نە قسەکردن و نە تێگەیشتنێک لەو بارەوە لە ئارادایە. سیستەمی تەندروستی و دادوەری سربێستان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی مانگرتن لە خواردنی ئەجەویتەوە نییە. کاتێک لە ڕۆژی ١٢٠ی یەکەمین مانگرتن لە خواردن چووەتە دادگا، ئەو کات دادگا گوێی لێبووە کە مانی لە خواردن گرتووە. حکوومەتی سربیستان هیچ پاساوێکی نییە. دەیانەوێت ئەجەویت بیگەڕێننەوە. ڕادەستکردنەوەی بە تورکیە بە واتای زیندانیکردنی هەتاهەتایی قورس. تەنها ڕێگای ئازادکردنی ئەجەویت بە گوشاری جەماوەری دەکرێت. بەگشتی سەلامەتی ژیانی زیندانیانی سیاسی لە مەترسی جدیدایە. دەبێت دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەوە دەست بەکار بن."