فەدا: با لە دژی ڕژێمی قەیومی فاشیست ڕاپەڕین!

فەدا لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند کە ئەگەر هەمووان ناڕەزایەتی نیشان نەدەن، ئەوا دەسەڵات پاشەکشە ناکات. فەدا دەڵێت: "هەموو هێز و ڕێکخستنەکان لە دژی ئەم کردەوانەی فاشیست کاردانەوە نیشان بدەن.

فەدا لە دژی دانانی قەیومەکان ناڕەزایی نیشان دا

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ىێ ناوبەر بەردەوامە. حکوومەت بە کردەوە دژە دیموکراسیەکان قەیوم بۆ شارەوانییەکانی گەل دیاری دەکات و ڕایگەیاند کە حکوومەت بەمشێوەیە بەردەوامە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکان.

فەدا سەبارەت بەدانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ وتی: "لە پلەی یەکەمدا کۆمەڵگەی کورد و عەلەویش، بەشە کۆمەڵایەتییە چەوساوەکان، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان، وەک شاری وان، دەبێ ئیرادەی خۆیان لە دژی ئەم کردەوە فاشیستییەی ئاکەپە- مەهەپە نیشان بدەن. هەمیشە لە مێژوودا لە هەموو شوێنێک زاڵمان لە بەرمبەر تێکۆشین دا پاشەکشەیان کردووە. ئێمە دانانی قەیەوم قبوڵ ناکەین، داوا لە بەرپرسان دەکەین ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن."