بە دیمەن

ماک لە دژی سیاسەتی قەیوم چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ئەوەی ئاشکراکرد لە دژی دانانی قەیوم و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڤەر و نسێبین چالاکی ئەنجامدا.

"لە ئێوارەی ٣ی حوزەیراندا نزیک کاتژمێر ٢٢:٣٠دا جەنگاوەرانمان لە گەڕەکی ئۆرمانی گەڤەر لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، ڕۆشتنە گۆڕەپانەکان و ڕوبەڕووی سوپای داگیرکەری تورک بوونەوە. جەنگاوەرانمان لە دژی پۆلیسی فاشیستی تورک کە بەردەوامی هێرشیان دەکەنە سەر چالاکیەکە جەماوەرییە ڕەواکانی گەل، هەتا درەنگانی شەو بە بەرخۆدانەوە وەستانەوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا تۆتۆمێلە زریپۆشەکانی پۆلیس ناچار بە کشانەوە لە ناوچەکە کران.

جەنگاوەرانمان لە ٢ی حوزەیران نزیکی کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر ماركێتێک لە نسێبین کە خزمەتی بە ئابووری فاشیستی دەوڵەتی تورک دەکرد."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمەش وتراوە: "پێویستە گەلمان بزانن هیچ کاتێک بێدەنگ نابین بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە نسێبین و جولەمێرگ.

بەم چالاکیانەوە وەک جەنگاوەرانی ماک لە دژی دانانی قەیوم و دەوڵەتی چەتە لە کوردستان دەنگمان هەڵبڕی. بە هەموو هێزی ڕێخستنبووی خۆمانەوە لە دژی فاشیزم و داگیرکاری دەوستینەوە و ئیرادەی گەلمان دەپارێزین. گەلمان بەرخۆدان دەکات و ئازادی دەستەبەردەکات و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە و زهنیەتی قەیوم لەناودەبات."