زیندانیەکی نەخۆش پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان بەردرا
زیندانی کەمال ئۆزچەلیک کە نەخۆشی سەختی هەبوو، پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانیکردن بەردرا.
زیندانی کەمال ئۆزچەلیک کە نەخۆشی سەختی هەبوو، پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانیکردن بەردرا.
کەمال ئۆزچەلیکی تەمەن ٦٥ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ناوچەی پانۆسای ئاگری دەستگیرکرا، بە بانگەشەی "تێکدانی یەكێتی و یەکپارچەی وڵات" لە لایەن داگاوە سزای هەتاهەتای بۆ بڕایەوە. دوای ٣٠ ساڵ لە زیندانیکردن ئەمڕۆ لە زیندان بەربوو و لە لایەن بنەماڵەکەی و نوێنەری چەندین ڕێکخراوە پێشوازیلێکرا.
ئۆزچەلیک لە پێش زینداندا بە قسەکردنی کورت وتی: "هاوڕێیانی بەرخۆدێرەمان لە زیندانەکاندا سڵاوییان هەبوو. من لە زیندان دەرچووم بەڵام ناتوانم بڵێم ئازادم چونکە هاوڕێیانم لە زینداندان."
ئۆزچەلیک لە ماوەی مانەوەی لە زینداندا توشی چەندین نەخۆشی ماوەدرێژی قورسبووە و لە ئێستادا جوڵە و ڕێکردنی زۆر زەحمەت بووە.