بە دیمەن

تەرمی پارێزەر ساراجێنی بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا

یەکێک لە پارێزەرانی سەرەتای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا لویجی ساراجێنی کە یەکشەمە گیانی لەدەستدا، لە گۆڕستانی ڤێرانۆی ڕۆما بەخاکسپێردرا.

یەکێک لە پارێزەرانی سەرەتای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا لویجی ساراجێنی (٨٦ ساڵ) کە یەکشەمە گیانی لەدەستدا، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی ڤێرانۆی ڕۆما بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەی ساراجێنی، نوێنەرانی کەنەکە، بەڕێوەبەرانی نووسینگەی زانیاری کوردستان، ئەندامانی کۆمیتەی کورد و کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە گۆڕەپانی مەراسیمەکە پەیامی کەنەکە و وێنەی ساراجێنی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا، هەروەها لەسەر ناوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجەگوڵینەیەک دانرا.

لەسەر ناوی نوێنەری کەنەکە و کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرا و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرا.