کلیپە نوێیەکەی کۆما ئامارا: ئاپۆ خۆرە

کۆما ئامارا کلیپێکی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی بە ناوی 'ئاپۆ خۆرە' بڵاوکردەوە.

کۆما ئامارا

دەستەواژەی 'دوای ٢٥ ساڵ' لە سەرەتای کلیپەکەدا ئاماژەدانە بە بارودۆخی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری ئیمراڵی.

کۆما ئامارا، لە چیا ئازادەکانى کوردستانەوە، کلیپێكی نوێیان بە ناوی “ئاپۆ ڕۆژە” بڵاوکردەوە.

کلیپەکە ماوەکەی پێنج خولەکە و بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزییئامادەکراوە، لە سەرەتاکەیدا نووسراوە 'دوای ٢٥ ساڵ' کە ئاماژەیە بۆ ئەو هەلومەرجەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە بەرخۆدان لە ئیمرالییدا دەکات و ئەو گۆشەگیریی توند لە دژی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها، لە کلیپەکەدا وێنەی ساکینە جانسز وەک نموونەی ژنانی شۆڕشگێر و رۆسا لوکسەمبۆرک وەک نموونەی کەسایەتیی مێژوویی دیار دەکەون.

هەروەها لە کلیپەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕێبەر ئۆجالان دەرگای بۆ ئازادیی ژنان واڵا کردووە، هەروەها پاڵنەرە مێژوویی و کولتوورییەکان دەردەکەوێت کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی قوڵ هەڵسانگاندنی بۆ کراوە.

کۆما ئامارە، گرووپێکی هونەریی ژنانی گەریلای ئازادیی و شۆڕشگێڕن لە چیا ئازادەکانی کوردستانە، بەرهەمی هونەریی پێشکەش دەکەن و بوون بە پارێزەری هونەر و کولتووری ڕەسەنی کوردی.