لە مانت لا جولی پاریس دیوانی دەنگبێژان سازکرا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە هەفتەی کولتوری کورددا کە بۆ سێهەم ساڵە بەڕێوەدەچێت، لە دژی تواندنەوەی کولتوری دیوانی دەنگبێژان سازکرا.

هەفتەی کولتوری کورد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە-فە) و ئەنجومەنی کولتوری کوردستان (ئە سی کەی) لە ٢٥ی ئایاردا دەست بە چالاکیەکانی هەفتەی کولتوری کرا و لە رۆژی سێهەمدایە. لە مانتس لا جولی لە هەرێمی ئیلە دی فرانس دیوانی دەنگبێژان سازکرا.

چالاکیەکە بە هاوکاری دامەزراوەی دانیەل میتێران، شارەوانی پاریس، شارەوانی ناوچەی ١٠ی پاریس، شارەوانی مانتس لا جولی و شارەوانی مۆنتریال سازکرا.

پێشوازی گەرم

دیوانی دەنگبێژان کە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، بە بەشداری هۆزان مەعروف، روکەن، نارینخان، دیار مەهرۆڤی، رێبەر سەرحەد بەڕێوەچوو، هەروەها هۆزان شەمدینیش وەک میوان ئامادەبوو. لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەنگبێژان بەشدارییان کرد.

لە دژی تواندنەوەی کولتوری

فێستیڤاڵەکە بۆ ناساندنی کولتوری کورد ساز دەکرێت، هەروەها بە ئامانجی پاراستن لە تواندنەوەی کولتوری ئەنجام دەدرێت. فێستیڤاڵەکە لە پاریس و شارە جیاجیاکانی هەرێمی ئیلە دی فرانس بەڕێوەدەچێت.

هـ . ب