ساڵح گەدۆ: بە گۆشەگیرکردن مافی گەلان پێشێل دەکرێت
سکرتێری گشتی پارتی چەپ و دیموکراتیکی کوردی سوریا ساڵح گەدۆ ئاماژەی بەوەدا بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مافی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز پێشێل دەکرێت.
سکرتێری گشتی پارتی چەپ و دیموکراتیکی کوردی سوریا ساڵح گەدۆ ئاماژەی بەوەدا بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مافی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز پێشێل دەکرێت.
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە. لە ١ی ئازارەوە هەڵمەتە پەڕییەوە بۆ قۆناغی دووەمی خۆی. لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەوە بە بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدرێت.
سکرتێری گشتی پارتی چەپ و دیموکراتیکی کوردی سوریا ساڵح گەدۆ پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد". بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا ساڵح گەدۆ ئەوەی دەرخست زیاتر لە ٢٥ ساڵە گۆشەگیری لەسەر ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و ئاماژەی بەوەدا سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆگان بە سەخترکردنی گۆشەگیری پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ و وتی: "بە چەسپاندی گۆشەگیری سیاسەتێکی نا ڕەوا لە بەرامبەر ڕیبەری گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، خواستیانە بە تەواوی لە جیهانی دەرەوەی داببڕن. ئەم سیاسەتەی بەڕێوەدەبرێت، سیاسەتێکی تاک لایەنەیە. بە گۆشەگیری نەک بە تەنها مافی ڕێبەری گەلی کورد، بەڵکو مافی هەموو گەلانی ئازادیخواز پێشێل دەکرێت."
گەدۆ سەرنجی خستە سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لەم کۆتایەندا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا زیاتر لە ٣ ملیۆن ئیمزا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد کۆکرایەوە. لە ئێستادا گەلانی جیهان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و سیاسەتە پیسەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن. هەمووان داخوازی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. پێویستە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی پێویست بنێنن و بە بێدەنگی نەمێننەوە."
'پێویستە هیچ کەسێک لە بەرامبەر سیاسەتی پیسی تورک بێدەنگ نەبێت'
ساڵح گەدۆ ئەوەی دەستنیشانکرد بە بەشداری هەموو گەلان لە سوریادا هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەردەوامە و وتی: " لە هەموو هەرێمەکان گەل داوای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. دەوڵەتی تورک لەم خاوەندارییکردنە لە ڕێبەری گەلی کورد دەترسێت. بۆیە پێویستە هەموو هێزە کاریگەرییەکانی سیاسەتی جیهانی لەبەرامبەر گۆشەگیرییدا بێدەنگ نەبن و کۆتای بە گۆشگیری بهێنن و گوێبیستی داخوازی گەلان بن.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بە هێز ئەنجامدراوە، هەر بۆیە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە زۆر بەرفراوانتر و جیهانی تر ببێتەوە."