ڕۆژەڤی ئەنجوومەنی ژنی سوریا، ئازادی ژن و خۆپاراستنە

ئەندامی ئەنجوومەنی ژنی سوریا مەکییە حسۆ ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا ژنان زیاتر هەستییان بە گرنگی خۆپاراستن لە خۆ کرد.

ئەنجوومەنی ژنی سوریا

ئەنجوومەنی ژنی سوریا کە لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٧دا بە بەشداری ٢٠٠ژن لە هەموو سوریا بە بەستنی کۆنگرەی یەکەمی خۆی، لە منج ڕاگەیاندرا، ماوەی حەوت ساڵە بە بێ ناوبەڕ بۆ بە ڕێکخستنکردنی ژنان کاردەکات. ئەنجوومەنی ژنی سوریا لە ٢٠ی گوڵان لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب بە بەشداری ٢٥٠ ژنە دەنگدەری کۆنگرەی دووەمی خۆی ئەنجامدا.

ئەندامی کۆنگرەی ژنی سوریا مەکییە حسۆ پەیوەست بە ئامانج و ڕێکخستنەکانی ئەنجوومەن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

مەکییە حسۆ باسی لەوەکرد ژنانی سوریا بە ئامانجی تێکۆشانی هاوبەش و بەهێزکردنی تێکۆشان، ئەنجوومەنی ژنی سوریایان دامەزراند و وتی: "وەک ئەنجوومەنی ژنانی سوریا کاری لە پێشینەمان مسۆگەرکردنی ئازادی ژنە. تێدەکۆشین بۆ ناساندنی ناسنامەی ژن. لە ڕۆژئاوا، سوریا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرکی ژنان هەر یەک شتە. بۆیە بە فکری 'هێز بە یەکێتی دەئافرێنین' کارەکانمان بەڕێوەدەبەین. بۆیە ئافراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد لەسەر بنەمای ئازادی ژن، دیموکراتیک، دادپەرەوەری و یەکسانی ئامانجی بنەڕەتیمانە."

ببن بە دەنگی ژنان

مەکییە حسۆ ڕایگەیاند تێدەکۆشن بۆ ئەوەی لە دەستووری بنەڕەتی سوریادا ببن بە خاوەنی مافی قسەکردن و وتی: "تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ببینە دەنگی ژنان. چەندین دانیشتن لەبارەی قەیرانی سوریاوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ژنانی سوریا بەشدارنەبوون تێیدا. بۆیە کاتێک گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی ئەم کۆمەڵگەیەوە دەکرێت، دیسانەوە ژنان بەشدارنین. بۆیە ئەو دانیشتانەنە کە بەشداری ژنانی تێدا نیە، لەبڕی چارەسەر دەبنە هۆکاری قوڵکردنەوەی قەیرانەکان. بۆیە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ژنان لە دەستوری بنەڕەتی سوریادا ببنە خاوەنی مافی قسەکردن و بڕیاردان لە داهاتووی کۆمەڵگەدا"

ڕێکخستن لە شارەکانی سوریا

مەکییە حسۆ باسی لەوەکرد ئەنجوومەنی ژنی سوریا کە ناوەندەکەی لە ڕەقەیە، لە چەندین جێگەی تریش ئۆفیسی هەیە و وتی: "ژنانی هەموو شارەکان لە کەمپی هۆلی هەیە. لەگەڵ ژنانی کۆچبەری سوریادا پەیوەندیداردەبین. بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵگەیەکی تەندروست بئافرێنین هاوکارییە مەعنەوییەکانمان بەردەوامە بە ژنان. بۆیە بۆ هەموو ژنانی سوریا بووین بە سەرچاوەی سود وەرگرتن، هەبوونمان لە گۆڕەپانەکاندا بۆ پاراستنی ژن سەرنجی هەموو ژنانی ڕاکێشاوە."

مەکییە حسۆ ئەوەی دەستنیشانکرد لە دژی ناوەندی دژە دیموکراتیک تێدەکۆشن و وتی: "ئەوەمان سەلماند ژنانی هەموو نەتەوەکان دەتوانن لە یەکتردا کۆببنەوە. بۆ ئەوەی ئەم ژنانە بەهێزبن، پێویستی بە بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان هەیە. پێکهێنانی یەکگرتووی گەلان لە سوریادا بە پێشەنگایەتی ژن دێتە ئاراوە. بۆ بونیاتنانی جیهانێکی دیموکراتیک، یەکسان و دادپەرەوەر، ئازادی ژن مەرجی بنەڕەتییە."

تێکۆشان بۆ ئازادیخوازی ژن بەهێزتر بکرێت

مەکییە سەرەنجی خستەسەر پلان و پرۆژەکانیان و وتی: "ئامانجمانە لە شارەکانی سوریادا ئۆفیسمان بکەینەوە. بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بگەیەنین بەو ژنانەی کۆچبەری دەرەوەی وڵات بوون، پێویستە ڕێکخستنەکانمان بە هێزتربکەین. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەگەڵ چەندین ژندا لە سوریا دیالۆگ و یارمەتی مەعنەوییمان پێشکەشکردوە، بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە هەموو ژنانی سوریا پێویستە تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین."