لە شاری بیلەفیڵد لە دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری بیلەفیڵدی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەل لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری بیلەفیڵدی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەل چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا.

چالاکیەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێکدرا و تیایدا داوا کرا سی پی تی ئەرکی خۆی بەرامبەر بە سیستمی ئیمراڵی بە جێبگەیەنێت. هەروەها ئەوەس هاتووە کە دەبێت گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.

چالاکیەکە بە وتنەوەی چەند دروشمێک کۆتاییهات.

 

هـ . ب