لە کامپی هۆلیدا ژنێک و دوو منداڵی ئێزیدی ڕزگارکران
لە کامپی هۆلیدا ژنێک و دوو منداڵی ئێزیدی ڕزگارکران کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لەلایەن داعشەوە لە شەنگال ڕفێندرابوون.
لە کامپی هۆلیدا ژنێک و دوو منداڵی ئێزیدی ڕزگارکران کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لەلایەن داعشەوە لە شەنگال ڕفێندرابوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بەم بابەتەوە لەسەر ماڵپەری ئەنتەرنێتی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە دەرباری ژنێک و دوو منداڵی ئێزیدی کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن داعشەوە ڕفێندراون زانیاری بەدەستهێنرا کە لەناو بنەماڵەی داعشەکاندان لە کامپی هۆلی. لەسەر بنەمای ئەم زانیارانە ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاوکراونەتەوە:
هێزەکانی دژ بە تاوانمان دەربارەی ژنێکی ڕفێندراوەی ئێزیدی لە بەشی چوارەمی کامپی هۆلی زانیاری تەواوی کۆکردەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هێزەکانمان چوونەتە سەر ئەو جێگەیەی ڕفێندراوەکەی لێیە. هێزەکانی دژی تاوان ڕۆژی دووشەممە ٣ی حوزەیران ژنێنکی ئێزیدی بە ناوی عەزیزە خالد عەلی و دوو منداڵی ڕزگارکرد کە یەک لەو منداڵانە کچی نابراوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەسنیشانکراوە ئەو کچە ١٠ ساڵانەی کە لەگەڵ عەزیزەدا ڕزگارکراوە ناوی نایف خدرە، لە کاتی هێرشە دڕندانەکانی چەتەکانی داعشدا بۆسەر شەنگال لەو کاتەدا تەمەنی یەک مانگ بوووە و لەگەڵ دایکیدا ڕفێندراون و دواتر لە یەکتر جیاکراونەتەوە.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە ئەو کەسانەی ڕزگارکراون لە ڕێگەی نوسینگەی پەیوەندی و هەماهەنگیەوە ڕادەستی ماڵی ئێزیدییەکان دەکرێت تاوەکو کەسە رزگارکراوەکان بگەیەنێتەوە بە بنەماڵەکانیان.