لە ئۆپراسیۆنەکانی قەسەدەدا پێنج چەتە کوژراون

قەسەدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانیدا لە کانتۆنی دێرەزوردا پێنج چەتەی داعشی کوشتووە کە دوانیان سەرچەتەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند یەکینەکانی تێکۆشان لە دژی تیرۆر بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی شانەیەکی داعشیان تێکداوە کە لە حەوت چەتەی داعش پێکهاتبوو. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ناوەندەکە داوێتی، بەشێک لەو چەتانە بەپرسی تەقینەوەکانی ناو دێرەزورن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە: "هێزەکانمان بە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی دەستیان بەسەر مۆڵگەیەکەی شانەیەکی تیرۆرستی داعشدا گرتووە لە گوندی دەحلا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور، هەر لەو کاتەدا شەڕ دروستەبێت و لەئەنجامی شەڕەکەدا پێنج ئەندامی ئەو شانەیەی داعش کوژران کە دووانیان سەرچەتەن."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە چەتەکان لە کاتی هەڵهاتنیاندا جێگەکەی خۆیان بۆمبڕێژکردبوو.

دوێنێ چەتەکانی داعش هەوڵیاندا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ئەل ئۆزبە بتەقێننەوە، بەلام لەلاین هێزەکانی قەسەدەوە ئەو هەوڵە پوچڵکرایەوە.