لە جولەمێرگ گەل لە دژی کودەتای قەیوم لە ڕێپێواندایە
لە دژی کودەتای قەیوم کە دەوڵەتی تورک لە جولەمێرگ ئەنجامیدا، نوێنەرانی جەندین پارتی سیاسی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارەکەدا ڕیپێوانیان ئەنجامدا.
لە دژی کودەتای قەیوم کە دەوڵەتی تورک لە جولەمێرگ ئەنجامیدا، نوێنەرانی جەندین پارتی سیاسی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارەکەدا ڕیپێوانیان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی بە کودەتای قەیوم، دەسەڵاتدارێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەستیبەسەر شارەوانی جولەمێرگدا گرت و هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محمد سدیق ئاکشی دەستبەسەرکرد. لە دژی دانانی قەیوم، بە پێشەنگایەتی چەندین پارتی سیاسی و ڕێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکیان ئەنجامدا.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، پێکهاتەکانی هاوپەیمانێتی ڕەنج و ئازادی، شاندی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری چالاکیەکە بوون.
دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکان، چاوەڕوان دەکرێت گردبوونەوەی گەل بەرەو بینای شارەوانی بڕوات کە دەستیبەسەرداگیراوە.