لە حەشارگەی داگیرکەران تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کاتژمێرەکانی شەودا لە چیای ئامێدی جارێکی تر هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. تەقینەوەیەکی مەزن لە حەشارگەی داگیرکەران ڕوویدا و بە کامێرا دیمەنی تەقینەوەکە تۆمارکرا.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کاتژمێرەکانی شەودا لە چیای ئامێدی جارێکی تر هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. تەقینەوەیەکی مەزن لە حەشارگەی داگیرکەران ڕوویدا و بە کامێرا دیمەنی تەقینەوەکە تۆمارکرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان یەک دوای یەک گورز لە داگیرکەران دەوەشێنن. لە دوێنێوە بە تەکنیکی تایبەت گورز لە داگیرکەران دەدات، ئەمشەویش جارێکی تر گورزی لە داگیرکەران وەشاند. تەقینەوەیەکی مەزن لە حەشارگەی داگیرکەران ڕوویدا و دیمەنی تەقینەوەکە بە کامێرا تۆمارکرا.
لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە گوتراوە: "لە ٥ ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیکی تایبەت چالاکی ئەنجامدرا. لە حەشارگەی داگیرکەران تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویدا".