یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکراکرد
یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکراکرد کە لە دەرنجامی هێرشی فرۆکەی پشکنینی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ئاسۆس شەهیدبوو.
یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکراکرد کە لە دەرنجامی هێرشی فرۆکەی پشکنینی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ئاسۆس شەهیدبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی گەریلای شەهید شەڕڤان ڕۆژدا (سانی ئیمانی) ئاشکرا کرد، کە لە دەرنجامی هێرشی فرۆکەی پشکنینی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئاسۆس شەهیدبووە.
ڕاگەیانداوەکەی یەرەکە بەم شێوەیە:
" لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٣دا فرۆکەی پشکنینی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی لەسەر هەرێمی ئاسۆس پێکهێنا. لە دەرنجامی ئەو هێرشەدا هەڤاڵمان شەڕڤان ڕۆژدا کە لەو کاتەدا لە ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا دەبێت، دەبێتە ئامانجی هێرشەکەو شەهید دەبێت.
هاوڕێمان سانی ئیمانی لە شاری ماکووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چاوی بە ڕووی دنیاندا کردەوە. وەک هەموو منداڵانی دیکەی کوردستان، منداڵێتی خۆی لەگەڵ زوڵم، داگیرکاری و نادادپەرەوەریدا گەورە دەکات. بۆیە لەگەڵ گەورەبوونیدا تابێت هەستی وڵاتپارێزی لە دڵ و دەروونیدا گەورەتردەبێت. شەهیدبوونی ڕۆژدا زاگرۆس کە شەهیدێکی نزیکێتی، زۆر کاریگەری لەسەر دروستەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناسناوی شەڕڤان ڕۆژدا لە خۆی دەنێت و پەیوەندی دەکاتە ناو ڕیزەکانی گەریلا ئازادەکانی کوردستانەوە.
لە ناو ڕیزەکانماندا، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا فێری ژیانکردنی گەریلای دەبێت. لە هەر جێگەیەک کە پێویست بووبێت بە بێ دوودڵی کارەکانی دەکرد. بۆ ئەوەی ببێت بە میلیتانێکی ڕاستەقینە لە کاتی پەرەوەردەکرندا هەمیشە لە هەوڵداندا بوو. هەتا دوائامانجی خۆی لە تێکۆشاندا بوو بۆ ئازادی ڕیبەر ئاپۆ و لە ناو ڕێزەکانماندا هەتا دوا هەناسەی ژیانی تێکۆشانی بەڕێوەدەبرد.
وەک یەکنەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرساغی خۆمان بۆ نمەماڵەی هێژای شەڕڤان ڕۆژدا و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە تا بەدەستهێنانی سەرکەوتنمان، درێژەپێدەری ئامانجی شەهیدانمان بین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە؛
ناو و پاشناو: سانی ئیمانی
ناسناو: شەڕڤان ڕۆژدا
شوێن و کاتی بەشداربوون: ماکو-٢٠٢٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠/١٢/٢٠٢٣- ئاسۆس."