هەڵسەنگاندنەکانی هێلین ئومێد
هێلین ئومێد لە بەشداربوونی لە بەرنامەی مەدیا خەبەردا وتی: "پێویستە تێکۆشانی چینایەتی بەڕێوەببەین، لەسەر ئەم بنەمایە بەهاکانی ژیانی کۆمیناڵ دەربخەین و کۆمۆن دامەزرێنین. پێویستە کۆمۆن، کۆمیتە و ئەنجوومەن بۆ هەموو ئەو کەسانە هەبێت کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت. پێویستە ئەمانە لە ژیاندا هەبێت و بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنرێت. بەبێ ڕەخساندنی ئەم شتانە دەکەوینە نێو دۆخێکەوە کە گوفتارمان شتێک دەڵێت و کردارمان شتێکی تر دەڵێت."
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد:
"لەسەرەتادا بەناوی هاوڕێیانمانەوە خۆشەویستی و سڵاومان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین. بە هەموو هێزی خۆمەوە نەفرەت لەوانە دەکەم کە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییان دامەزراندووە.
گۆشەگیری بەردەوامە، لە ڕاستیدا بەردەوامبوونی سیستەمی گۆشەگیری بە مانای بەردەوامی سیستەمی گوشار و قڕکردنە. دەمەوێت سەرنجی خۆم بخمە سەر گرنگی حەقیقەتی ئیمراڵی.
تێکۆشین لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە. پەیوەست بەم بابەتەوە هەوڵدانی گرنگی گەلی کورد، دۆستانی کورد و ڕای گشتی دیموکراتیک هەیە. بەڵام سیستەمی شەڕی تایبەت لە بەرامبەرماندا، بە جەخترکردنەوە ئەم هەوڵدانانە پەردەپۆش دەکات، تەنانە هەوڵەدەدات بەربەستی یاسای لەدژی دانێت و پاساویی بۆ بهێنێتەوە. لەم ڕووەوە ڕوانینمان لە سیستەمی ئیمراڵی بە مانای ڕوانینە لە حەقیقەتی خۆمان.
بەتایبەت بۆ حەقیقەتی گەلی کورد و ئەو کۆمەڵگەیانەی بۆ ئازادی تێدەکۆش، ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هیوایە. کاتێک ناوی ڕێبەر ئاپۆ دەهێنرێت دۆخێکی لەم شێوە دێتە بیری مرۆڤ. بە تایبەت بۆ گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هیوایە، ڕووناکی هیوایە، کۆبوونەوەی هیوایی خەیاڵکردنەکانی پاشەڕۆژمانە. ڕێبەر ئاپۆ حەقیقەتێکە کە هەموو بەها لە دەستچووەکانی مرۆڤایەتی لە خۆدا کۆکردۆتەوە. لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا پێناسەیەکی لەم شێوەمان هەیە.
ڕێبەرێتیمان دەڵێت: "من کۆبوونەوەی هەموو حەسرەتەکانی ئێوەم. لەمندا خۆتان دەبیننەوە، بۆیە ئێوە لە مندا بەرجەستە دەبن." هەڵبەتە ئەمەی لە واقعیشدا پیشان داوە.
کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، تەنها وەک رێبەرێکی سیاسی و سەربازی ناینرخێنین. لە ژیانماندا حەقیقەتێکی جیاوازتری هەیە. لە هەندێکماندا بە شێوەی زانستی تێیدا دەژین، بۆ هەندێکمان تەواوی ژیانە و بۆ هەندێکیشمان دەزانین کە ڕێبەر ئاپۆ ناوەندی هێزێکی سەرنج ڕاكێشە. لە ڕوانگەی گەلی کوردستانەوە، لە ڕوانگەی گەنجانەوە و بە تاتیبەت بۆ ژنانی گەنج ڕێبەر ئاپۆ نوەندی هێزێکی سەرنجڕکێشە. پێوستەکات ئەم ڕاستیە دەسنیشان بکەین کە ڕێبەرێتی بۆ بەم شێوەیە؟ تەنها دەربڕینی حەسرەتمان لەبەرامبەر ئەم ڕاستیەدا تێرکەر نیە. لەم ڕووەوە بە تەواوی ئەم شتەی لێ داواکردین؛ دەڵێت، "دەمەوێت بە دروستی بخوێندرێمەوە، بە دروستی تێمبگەن." ئەمە چ پەیوەندییەکی بە باتەکەمانەوە هەیە؟ گەر بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەین، ئەوا ناتوانین بە دروستی ئەو تێکۆشانە پێشبخەین کە لەو پێناوەدا بەڕێوەی دەبەین. هەرچەندە باشتر لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، ئەوەندە تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دروستتردەبێت.
ڕێبەرایەتی سیستەمێکە
ڕێبەرایەتی هەموو ئەو بابەتانەیە کە باسمان کرد، بەڵام لەوە زیاتر ڕێبەرایەتی سیستەمێکە. سیستەمێک هەیە ڕاستی ڕێبەرایەتی پیشان دەدات. پێویستە زۆر باش لەم بابەتە تێبگەین. بۆ نمونە پێویستە هەموو گەلی کورد و خەڵکی هۆشیار، دیموکرات، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ ئەم پرسیارە بکەن. بۆچی سیستەمی کۆمەڵکوژی لە ئیمرالی دامەزرا؟ بۆچی سیستەمێکی وەها تایبەت بۆ سەرۆک ئاپۆ بەکاردەهێنرێت؟ ڕەنگە ئەمە بابەتێکی زۆر فراوان بێت و پێم وایە پێویستە بەش بە بەش هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. ڕەنگە ئێستا نەتوانم هەموویان بخەمەڕوو، بەڵام راستی ڕێبەرایەتی وەک سیستەمێک پێناسە دەکەم، وەک یەکگرتوویی ئامانج دەیبینم، واتە ڕێبەرایەتی وەک کەسێکی ئامانجدار دەبینم، لەم چوارچێوەیەدا لێی دەکۆڵمەوە و بە هەڵسەنگاندنی گۆشەگیری سەپێنراو وەک سیستەمێکی شەڕ و هێرش بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە دەبێت زۆر بەوردی لە بەرچاو بگرین.
بۆ نموونە ئەگەر ئەم ئامانجانە، ڕاستی ڕێبەرایەتی، فەلسەفەی ژیانی ئازاد کە ڕاستی ڕێبەرایەتی نوێنەرایەتی دەکات و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەرگری لێدەکات، تێبگەین و پراکتیزەی بکەین، ئەوا لە ڕاستیدا گۆشەگیری بێمانا دەبێت. چونکە ئەم گۆشەگیرییە بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی ئەو ئامانج و مەبەستانە جێبەجێ دەکرێت. ئەم مەبەستانە چین؟ یەکەم: چارەسەرکردنی مەسەلەی بوون و ئازادی کوردە. ئەگەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا لە ئیمرالی ئەوەندە توند بێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە شەڕێکی زۆر قورس لەوێ بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت لەوێدا ئەنجام بەدەستبهێنن. دەیانەوێت ئیرادە و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ بوون و ئازادی لەوێ بشکێنن. ئەمە ئامانجی یەکەمی ئەوانە دژ بە گەلی کورد.
ڕێبەر ئاپۆ واتە ڕێبەرێک کە بەرگری لە بوون و ئازادی گەلی کورد دەکات. واتە دەبێت داواکاری ئازادی و بوونمان، داوای ناسنامەی ئازاد و ناسنامەی ئازادیمان لە هەموو شوێنێکدا ئاشکرا بکەین، پێویستە زیاتر بەرگری لێبکەین، دەبێت باسی لێبکەین. دەبێت ئەو ئەدەبیاتە بەرەوپێش ببەین و سیاسەتێکی بۆ دابڕێژین. ئەمەش ڕێگەیەکی گرنگە بۆ هەڵوەشانەوەی گۆشەگیری.
دووەم; ئەگەر ڕاستی ڕێبەرایەتی سیستەمێک بێت، واتە ئەگەر تەنها یەک کەس نەبێت، ئەگەر کۆمەڵێک بیرۆکە بێت، ئەگەر خەونی جیهانێکی نوێ بێت، ئەگەر ئیدیاڵێکی ژیان بێت، ئەوا دەبێت ناوی بۆ دیاری بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بە پێناسەکانی وەک سۆسیالیزمی دیموکراتیک، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پێشکەش کردووە ئەوەیە کە ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت. بە واتایەکی تر وتی من پێشەوای کۆمەڵگای دیموکراتیکم. پاشان ئەگەر بەڕاستی باوەڕ و متمانە و خۆشەویستیمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ وەک تێکۆشەرێک هەیە، دەبینە بەشێک لەم پارادایمە، هێزی بنیاتنەر و پارێزەری، وتار، زمان، گۆرانی، فۆلکلۆر و پڕوپاگەندەیەی ئەم سیستەمەی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، ئێمە دەگۆردرین. بەڵام ڕاستی پەکەکە و ڕێبەرایەتیەکەی بۆتە ڕاستیەکی جەماوەری نەک حزبی. گوزارشت لە واقیعی گەلێک دەکات. هەروەها پێویستە گەلەکەمان بە باشی لێی تێبگات کە سیستەمی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک و کۆمەڵگای دیموکراتیک چییە.
'سەرەتا دەبێت دەوڵەت لە مێشکدا لەناو بچێت'
لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانیدا، هێلین ئومیت سەرنجی بۆ کۆمەڵگای دیموکراتیک ڕاکێشا و وتی: "دەبێت دەوڵەت لە سەری خۆماندا لەناو ببەین. سەرەتا ئەمە بۆ کۆمەڵگای کوردی دەڵێم، لە ڕاستیدا بۆ هەموو گەلان و کۆمەڵگای تورکیش بە هەمان شێوە دەڵێم. یەکەم: دەبێت لە بواری دەروونیەوە لەناو بچێت. دەوڵەت چارەسەر نییە، ئامرازی چارەسەر نییە. لە کوێ دەوڵەت هەبێت، کۆیلایەتی هەیە. ئەگەر ئازادیمان دەوێت، ئەوا دەبێت کۆمەڵگایەکی بێ دەوڵەت بەڕێکخستن بکەین. بۆچی ئەمە دەڵێم؟ مەسەلەکە ئێستا ئەوەیە کە کۆمەڵگەی کورد، ڕای گشتی دیموکراتیک، کەسانی خاوەن هەست لە هەموو جیهانەوە بەشداری لە هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. لە هەر چوار پارچەی کوردستان چالاکییەکان بەڕێوەدەچن. لە ڕاستیدا ئەمانە هێشتا بەس نین. پێویستە گەورەتر بێت و گەشە بکات. بەتایبەت لە شێوازی باکوری کوردستانەوە، دەمەوێت بڵێم؛ ناتوانین لە دەوڵەت چاوەڕوانی بکەین.
کەواتە ئەم تێکۆشانە چۆن دەبێت؟ ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە کۆمەڵگا لە هەر بوارێکدا خۆی ڕێکبخات و بیکاتە ئیرادە. ئەمەش بەبێ ڕێکخستنی خۆمان بۆ هێزێکی ڕێکخراو ڕوونادات. نەک تەنها لە سیستەمی پەرلەمانیدا، بەڵکوو لە هەموو بوارێکدا دەبێت بەڕێکخستن بکرێت. بەڕاستی دەوڵەت نەتەوەی تورک، وەها پەتی لە ملی کۆمەڵگادا کردووە، هەرکاتێک بیەوێت بەملا و بەو لادا ڕادەکێشێت. ڕێگای زاڵبوون بەسەر ئەمەدا، ڕێکخستنی خۆتە لە هەموو بوارەکاندا، لە ڕەهەندی ئابوورییەوە تا ڕەهەندی ڕۆشنبیری و تەندروستی. ئەگەر بتوانین لەم بوارانە سەربکەوین، ئەگەر کۆمەڵگای کوردی و کۆمەڵگای تورکیا بتوانن لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بەڕێکخستن بکەن، ئەوا هەنگاوێک لە ئازادی و دیموکراسی نزیک دەبنەوە. ئەگینا ناتوانرێت لە ئەزموونی دابەش بوونی توند، کۆیلایەتی، ملکەچبوون لە ژێر گوتاری دیموکراسیدا بە ئازادی بگات.
هەر لەبەر ئەمەشە پێویستە بەردەوام بین و لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانمان فراوانتر بکەین. ئەگەر نەتوانین لەوە تێبگەین، ئەگەر نەتوانین خۆمان ئازاد بکەین، ئەگەر نەتوانین خۆمان لە ئازادی نزیک بکەینەوە، ناتوانین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەین. قسە و کردارەکانمان جیاوازن. ئەمەش پێوەرێکی گرنگی ئەخلاقییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دەبێت قسە و کردارەکانت وەک یەک بن. دەبێت وەک خۆت دەرکەویت، بەو شێوەیە بژیت کە بیری لێدەکەیتەوە یان وەک ئەوەی دەژیت بیربکەرەوە. لەم بوارەدا پێویست بە یەکگرتن هەیە. ئەگەر بڵێین ئێمە گەلی ڕێبەر ئاپۆ و نەتەوەیەکی دیموکراتیکین، دەبێت شێوازی ژیان و ڕێکخستنی ئێمە لەسەر ئەمە بنیات بنرێت.
دەبێت هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن، پێویستە کۆمۆنیان هەبێت
نەتەوەیەکی دیموکراتیک دابەشبوونی چینایەتی قبوڵ ناکات. ناتوانرێت دەرگا بۆ ئەو جۆرە تایبەتمەندییە بە کراوەیی بهێڵرێتەوە. ئەمە ناتوانرێت بە ڕەوا و ڕاست هەژمار بکرێت. هەڵوێستێکی سازشکارانەیە بەرامبەر بە قۆرخکارییەکان و چینی ناوەڕاست و ئەوانەی لەسەر ڕەنجی کۆمەڵگا دەژین. پێویستە تێکۆشانێک دروست بکرێت و لەم بابەتەدا هاوسەنگی گونجاو بەدەست بهێنێت. تێکۆشانی چینایەتی لە کوردستان زۆر گرنگە. پێویستە تێکۆشانی چینایەتی ئەنجام بدرێت، بەهاکانی ژیانی کۆمەڵگا لەسەر ئەم بنەمایە ئاشکرا بکرێت و کۆمۆنەکان پێکبهێنرێت. هەرکەسێک بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکات، دەبێت کۆمۆن و کۆمیتە و مەجلیسی هەبێت. نابێت بەبێ ئەوانە بژی، دەبێت کۆمەڵایەتیبوونی خۆی لەو بارەوە بنیات بنێت. بەبێ ئەمە قسە و کردارەکانمان لەیەکتر جیا دەبنەوە.
لە هەموو بوارێکدا تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە. هەروەک ئاماژەت پێدا لە لایەن دۆست و هەڤاڵان و زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا چالاکی بەڕێوە دەچێت. چالاکییەکان لەلایەن کەسوکاری زیندانیانی دەرەوەی ئەنجام دەدرێت. جگە لەمەش چالاکیی دەکرێن. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی جیهانیدا لە زۆربەی شوێنەکاندا چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت.
بە نهێنی لە کەرکوک و موسڵ چەتەکان ڕێکدەخات
دەمەوێت سەرنج بۆ لایەنێکی تری هێرشەکانی سەر باشور کوردستان و عێراق ڕابکێشم. هەرچەندە بوونی بزووتنەوەکەمان لێرەدا وەک بیانوو نیشان دەدات، بەڵام ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی موسڵ و کەرکوکە. کاتێک سەیری میدیای شەڕی تایبەتی تورک دەکەیت، بە ئاسانی دەبینیت کە دادەنیشن و هەڵدەستن، کە خەزێنەی غازی چەمال، بڕی نەوتی کەرکووک، نازانم چەندە نەوت دەرهێنراوە، نازانم سەرچاوەی سەروەت و سامانی کوردستان چەندە، ئەمانە لەلایەن پەکەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە و هتد. ئەمانە هەمووی قسەی بێمانایە. دۆخێکی وا نییە ئەوان مەبەستی سەرەکیان داگیرکردنی باشووری کوردستانە.
بەڵام مەترسی ڕاستەقینە چییە؟ بۆ نمونە بڕۆ بۆ کەرکوک، بڕۆ بۆ موسڵ، تەنها یەک دەسەڵات هەیە کە بەنهێنی تاوانبارانی خۆی لێرە ڕێکدەخات. ئەویش تورکیەیە. تورکیا لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرەی تورکمانی و داعش چەتەکانی ڕێکدەخات و هەوڵدەدات لەو بوارەدا کاریگەر بێت.
قەد لەبیرمان نەچێت تورکیە ڕێبازێکی وای هەیە. بە گوتەی تورکیە، کورد تورکی نەخوێندەوارن. ئەم وڵاتە هەر ناوچەیەک کورد تێیدا دەژی وەک ناوچەی فراوانبوونی خۆی دەبینێت. بەو جوگرافیایە پێناسە کراوە کە تورک و کورد لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماردا تێیدا ژیاون. لەوێ سیاسەتی بەتورک بوون جێبەجێ دەکات و بەم شێوەیە سەیری کورد دەکات. هەر بۆیە ئێوە بە موخاتەبەت نابینێ، بەڵکوو بێ ڕێزی دەکات.
سەرۆک ئاپۆ لە یەکەم پارێزنامەیدا ئەم ڕستەیەی خوارەوەی بەکارهێناوە کاتێک دەستگیرکرا. لە کاتێکدا لە کینیا دەیانهێنام، وەک ئەوەی ئاژەڵێکی کێوی ڕام بکەن، لێم نزیک دەبوونەوە. ئێستا ئەمە ڕێبەرایەتی ئێمەیە. ئەمە ڕێبەرایەتی گەلی کوردە. ئەم ڕێبازە لەلایەن گەلی کوردەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە لە گەڵ هەموو گەلی کورد وەها نزیک دەبنەوە وەک ئەوەی دڕندەیەک ڕام بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە دەست بە هێرشی داگیرکاری دەکەن. سەیری ڕوانگە و ڕێبازەکانیان بکەن. کورد لە هیچ شوێنێکدا ناتوانێت خۆی بەڕێوە ببات. ناتوانێت بوونیشی هەبێت، ناتوانێت بە ناسنامەی خۆیەوە بژیت. بەڕاستی ئەمە پێویستە بە باشی لێی تێبگەین و پێویستە ببینین شەڕەکە لەم ئاستەدا بەردەوامە. لەسەر بنەمای ئەمەش گەریلا، شۆڕشگێڕان و ئاپۆیەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرەنگاری دەبنەوە و درێژە بە تێکۆشان دەدەن. ئێمە بەرخۆدان دەکەین، تێکۆشان دەکەین، شەڕ دەکەین. بەڵام جارێکی تر جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئەمە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی گەورەیە و بەو پێیەش دەبێت هەموو وڵاتپارێزان لە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بەشدار بن.
لە چوارچێوەی شەڕدا فاشیزمی داگیرکەردا یەکێک لەو ناوچانەی ڕووی تێکردووە ڕۆژئاوای کوردستانە. زلهێزە نێودەوڵەتییەکان شەرمەزار دەکەم. گەڵێک کە دژ بە هێزێکی فاشیستی وەک داعش وەستانەوە و شکستیان پێ هێنا، لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا بەتەنها دەهێڵرێنەوە. لە ڕۆژئاوا، لە کۆبانێ، بەڕاستی شۆڕش تەنیا شۆرشی کۆمەڵگای کوردی نەبوو. بەرخۆدان تەنها بۆ کۆمەڵگای کوردیش نەبوو؛ لە پێناو مرۆڤایەتی دا بەرخۆدان کرا. ئێستاش گەلی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی هێرشی کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە.
بڕوام وایە ئەسەد هەڵوێستێکی سیاسیی شکۆمەند نیشان بدات
چی دەکەن، هەڵبەت گەلی سوریا و ڕۆژئاوا خۆیان بڕیار دەدەن. بڕیاری هەڵبژاردنیان دا، ئەمە بڕیاری ئەوانە. پێویستە مرۆڤ ڕێز لەو بڕیارە بگرێت. پێویستە مرۆڤ ئەم ئیرادەیە ببینێت و دانی پێدا بنێت. هەوڵ دەدەن دوای شەڕ، واتە دوای هێرشە سەختەکانی داعش، ژیانێکی نوێ لەوێ بنیات بنێن. جڤاکێک هەوڵی مانەوە دەدات. ئەم جڤاکە وەها دەوڵەمەند نییە، جڤاکێکی هەژارە. دەیەوێت پێش بکەوێت و ببینرێت و خۆی بنیات بنێت. پێویستە مرۆڤ پشتگیری لەم کارە بکەن. هیوادارم ڕژێمی سوریا بۆ ئەمە کراوە بێت و بەم شێوەیەش داهاتووی سوریا لەسەر بناغەی هاوپەیمانی لەگەڵ کورد مسۆگەر بکات. باوکی ئەسەد هەوڵی دا ئەم سیاسەتە دابڕێژێت. سەبارەت بە سەردەمی باوک ئەسەد ڕەخنەی زۆرمان هەبوو. کوردان زیانی زۆریان پێ گەیشت. بەڵام ڕژێمی ئەسەد هەرگیز وەک ڕژێمی دەوڵەت نەتەوەیی لە تورکیا هەڵوێستی نکۆڵی توند و تیژی نەگرتەبەر. بڕوام وایە بەشار ئەسەد لەسەر ئەو بناغەیە هەڵوێستێکی سیاسی شکۆمەند نیشان دەدات.
ڕاگەیاندراوی ئەمریکا لەم بارەیەوە هەبوون. جیهان دەڕوانێتە ئامادەکارییەکان، دەڕوانێتە هەڵبژاردنەکانی ئەوێ. دەوڵەتی تورک دەڵێت هێرش دەکەم. بۆ ئەوێ ڕەوشێکی نوێ نییە. شەڕ هەرگیز نەوەستاوە، هێرشەکان هەرگیز نەوەستاون. هەمیشە قوربانیانی مەدەنی هەبوون. لە هەر حاڵەتێکدا جڤاکی کوردی لە ڕۆژئاوا، جڤاکی عەرەب و سوریانی و مەسیحی پارێزگاری لەو سیستمە جڤاکییە دەکەن کە تا ئێستا پەرەیان پێداوە. ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و هێرش لە دژی بکرێت، ئیرادەی جڤاکی دژی ئەمە هەیە. ئەم ئیرادە جڤاکییە، ئیرادەی گەل، داعشی تێکشکاند و ئەمەش ئیرادەیەکی شکۆمەندە. ئەو ئیرادەیە هێرشە فاشیست و داگیرکارییەکان دەوەستێنێت. بڕوام وایە خاوەنی ئەو باوەڕ و هەستیارییەن".