ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، ٨ی نیسان لە مەتینا ٣ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو: "ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادی خۆمان کە سپاردەی هاوڕێیانمانە، بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
هەپەگە رایگەیاند، ٨ی نیسان لە مەتینا ٣ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو: "ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادی خۆمان کە سپاردەی هاوڕێیانمانە، بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی مەتینا لە هێرشی دوژمندا هاوڕێیانمان زیلان ئامەد، شاهان ئامەد و سەرحەد چارچەلا شەهیدبوون.
لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کە بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان، بۆ قڕکردنی کوردان ئەنجام دەدرێت، بەرخودانێکی ئەفسانەیی ئەنجام دەدرێت. ئەوەی مۆری خۆی لەم بەرخودانە مێژووییە داوە بێگومان پێشەنگایەتی یەژاستارە. ژنانی کورد کە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆیان لە خۆڵەمێشی خۆیان ئافراندەوە، بە شێوەیەکی گیانبازانە سەرلەنوێ تامی ئازادییان کردووە و بە رێبازی ژیانی ئازاد پابەندبوون. هەربۆیە لە دژی هێرشی قڕکەر لە هەموو ساتێکدا بێ دڕدۆنگی و دوودڵی بەرخودانی گەورەیان کردووە.
نی قارەمانی ئامەد فەرماندەی هێژای یەژا ستار هاورێمان زیلان ئامەدیش چووە ناو ئەم نەریتەی بەرخودان لە چیاکانی کوردستان. لە زاپەوە تا هەفتانین، لە قەندیلەوە تا رۆژئاوا و مەتینا لە زۆر هەڕێمی وڵاتەکەمان لە دژی هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان خۆی کردە قەڵغان، بووە یەک لە دیارترین نمونەکانی ئەو ژنانەی بە شەڕکردن جوان و ناوازەدەبن. هاوڕێمان زیلان کە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی بوو و خۆی بۆ ئازادی گەلەکەمان و ژنان بەخت کرد، لە کەسایەتی خۆیدا پیرۆزبوونی رەنج، شکۆمەندی بەرخودان و دڵسۆزی و وەفاداری بەرامبەر بە بەهاکانی ئازادی وێنا کرد.
هاوڕێیانمان شاهان و سەرحەدیش وەک رۆڵە سکۆمەندەکانی گەلەکەمان بە رەنج و داواکاری گەورە بەشدارییان لە ناو شەڕی ئازادیدا کردووە. هەر ساتێکی شەڕی ئازادییان بە تێکۆشان بۆ وەڵامدانەوە بۆ داوای ئازادی گەلەکەمان تێپەڕاند.هاوڕێیانمان شاهان و سەرحەد کە رۆحی گەنجانی ئاپۆییان لە کەسایەتی خۆیاندا وێنا دەکرد، لە هەر ناوچەیەک مابوونەوە، بە تایبەتی لە مەتینا بەرخودانی گەورەیان ئەنجامدابوو.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان زیلان، شاهان و سەرحەد دەکەین کە رۆڵی قارەمانی گەلەکەمان بوون، هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەن و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادی کە بەئێمەیان سپاردووە بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: زیلان ئامەد
ناو و پاشناو: بێریڤان زەنگین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: فەریدە- لەتیف
کات وشوێنی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢٤/ مەتینا
ناسناو: شاهان ئامەد
ناو و پاشناو: نوروڵا تونچ
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: ئایفەل- وەلی
کات وشوێنی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢٤/ مەتینا
ناسناو: سەرحەد چارچەلا
ناو و پاشناو: ئەسەد رائید
شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ
ناوی دایک- باوک: یاسمین - رائید
کات وشوێنی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢٤/ مەتینا
هـ . ب