ژنان پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد بڵاودەکەنەوە

لە گەڕەکی غەربی قامیشلۆ ٢٥ ژن لە گرووپێکدا کۆبوونەوە، بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە و بڵاوکردنەوەی پارادایمەکانیان بە ئەرکی خۆیان زانی.

تێکۆشانی ژن لە ڕۆژئاوا

کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە چالاکی جۆراو جۆر بەردەوامە، چالاکی 'ڕۆژەکانی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان'یش یەكێکە لەو چالاکیانە. هەر لەو چوارچێوەیەدا خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەم کەمپینە بوون و ژنان بەرهەمەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە و بڵاوکردنەوەی پارادایمەکانیان بە ئەرکی خۆیان زانی.

لە گەڕەکی غەربی قامیشلۆ ٢٥ ژن لە نێو حەوت گرووپدا کۆبوونەوە، پەرتووکی سۆسۆلۆژیایی ئازدییان خوێندەوە و دواتر گفتوگۆیان لەسەر کرد. ژنان لەسەر سەرناوی 'تێگەیشتن لە سیستەمی شارستانێتی دیموکراتیک' نێرینی خۆیان لەسەر مژارەکە باسکرد و بیرکردنەوەی خۆیان پێبەهێزترکرد.

'تێکۆشانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی بەڕێوەبرد'

لە گرووپی خوێندنەوەکاندا پەروین جەمیل مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی: "ناکرێت دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانی لێکتر دابڕاوبکەین. ڕێبەر ئاپۆ ئەم چەمکانەی لە پەرتووکەکانی خۆیدا بە قوڵی باسکردووە. هەر وەک ئەوەی لەو جێگەیەیی یەكێک لەو سێیانە بوونی نەبێت، ئەوا باسکردن لەوانی تر هیچ ماناکایەک ناگەیەنێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پێناسەیەی لە واقعدا هێنایە ئاراوە و بۆ دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراتیک تێکۆشا. بۆیە ئێمەیش بە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، دادپەرەوەری و یەکسانی هەنگاو دەنێین."

هەروەها فاتمە عومەری بەشداربوو لە چالاکیکە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا، "لەمرۆدا پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بڵاوبووەتەوە. بۆیە لەم گردبوونەوەیەنمادا بە پێوانەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆوە گفتوگۆ لەسەر پێوانەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەکەین. بونیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا فکر و پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆیە."

لە بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری گەڕەکی خەربی قامیشلۆ ڕۆمەدینا بەشێر باسی لە گرنگی بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی "لەم رێگەیەوە هەوڵەدین باشتر لە فکری ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ژن پرۆژەیی زۆر دەوڵەمەند پێشکەش دەکات. لەساییەی تێکۆشانی هۆشیارانەی ژنەوە لەمرۆدا ژن بۆ ئازادی تێدەکۆشێت و قوربانی دەدات. بۆیە پێویستە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بەهێزتر بکەین."