کەژەکە: دایە نۆرا دایکی هەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە

کوردیناسیۆنی کەژەکە خەمگینی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی نۆرا کۆرتیناس دەربڕی و وتی: "دایکە نۆرا دایکی هەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە لە چیاکانی کوردستان و لە زیندانەکاندا، بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە."

کوردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخستنی دایکانی پلازا دی مایۆ، نۆرا کۆرتیناس، کە شەوی ٣٠ی ئایار لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد پەیامێکی سەرسڵامەتی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

"یەکێک لە دایکانی دامەزرێنەری پلازا دی مایۆ، شۆڕشگێڕ، پێشەنگ و بەرخۆدێری ژنان، دۆستی گەورەی گەلی کورد، دایکمان نۆرا کۆرتیناس ژیانی لەدەستدا، ئێمە بەم هۆیەوە زۆر خەمگین بووین. بە ناوی کوشتنی هیوا و داهاتووی ئەرژەنتین، لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ١٩٨٣ نزیک ٣٠ هەزار شۆڕشگێڕ و بەرهەڵستکار بێسەروشوێن کران. بە "دڵی دایکێکەوە کە لە هەر ساتێکدا ئامادەی سەرهەڵدانە"، هەزاران دایکی ئەرژەنتینی ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵ پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی ناوازەیان کرد و میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان وەک دایکان بەجێهێشت وەک دایکانی پلازا دی مایۆ لە لایەنی سیاسی و فەلسەفیەوە و وەکوو شەڕڤانانی ڕاستەقینەی ژن بەشداری مێژووی ژنان بوون. دایکانی پلازا دی مایۆ و بەرخۆدانی دایە نۆرا ڕۆحێکی گشتگیر و ڕێبازی تێکۆشانێکی گەردوونی خوڵقاند.

دایە نۆرا کە بۆ دایکانی شەممە لە کوردستان و تورکیا، بووە سەرچاوەی هێز وەرگرتن، هاوکات لە هەموو جیهاندا لەگەڵ ستەملێکراواندا بوو، هەروەها لە هایتی پاڵپشتییەکی گرنگی لە بەرخۆدانی گەزی کرد. دایە نۆرا لە دڵی گەلی کوردا پێگەیەکی زۆر بەنرخی هەبوو. بۆ ئەوەی داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکات و زوڵم و ستەم دژ بە گەلی کورد راوەستێنن، دوو جار سەردانی کوردستانی کرد و دواجار بوو بە یەکێک لە پێشەنگەکانی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

دوایین جار سەبارەت بە ئێمەی ژنانی کوردستان گوتی: 'ئێمە باوەش بۆ ژنانی ئازای کوردستان دەکەینەوە. بەسە بۆ کردەوەکانی فاشیزم!' ئێمە ڕایدەگەیەنین کە قسەکانتان وەک میرات و ڕاستی تێکۆشانی جیهانی ژنان بۆ هەتا هەتایە لە مێشک و دڵماندا دەمێننەوە. لە سەرووی هەموو شتێکەوە، تێگەیشتنی بەردەوامی عەشق تێکەڵ بە تێکۆشان کە دایکە گەورە و خۆڕاگرەکانمان تا دوا هەناسە فێریان کردووین، وەک میراتێک دەپارێزین. یادی دایکە نۆرا و ئەو زانستەی کە "ئازاری گەورە هۆکاری شەڕە گەورەکانە" لە تێکۆشانی ئێمەدا بەردەوام  درێژەی دەبێت.

بەم پێیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی دایکانی پلازا دی مایۆ و بنەماڵە بەنرخەکەی و گەلی ئەرژەنتین دەکەین بۆ لەدەستدانی دایە نۆرا کۆرتیناس. دایە نۆرا دایکی هەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە لە چیاکانی کوردستان و لە زیندانەکاندا و لە دڵماندا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە."