بە دیمەن

'لە سایەیی پەرەوەردەوە، ژن پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبردن دەکەن'

وتەبێژی کۆمیتەیی پەروەردەی کۆنگرە ستار گولستان گولۆ ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی خەباتی پەرەوەردەییەوە، ژن لە ئاستی بەڕێوەبردندا جێگەی خۆی دەگرێت و وتی: "لەم مرۆدا بە هەزاران ژن لە هەموو گۆڕەپانەکانی کاردان و ئەرکی قورس بە ئەنجام دەگەیەنن."

کۆنگرە ستار لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا خۆی بە ڕێکخستن کردووە و بە کارەکانی هێز دەدات بە ژنان، یەکێک لەو کارانەش پەرەوەردەکردنی ژنانە. پەویوەست بە کاری پەرەوەردەکردنی ژنانەوە گولستان گولۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیرکرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا گولستان گولۆ باسی لەو زیهنێتە سەپێنراوەکرد کە لەسەر کۆمەڵگە هەیە و چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمەڵگە داناوە و بەم شێوەیە بەرەدەوام بوو لە قسەکانی: "لەسەر ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین سیاسەتی پیس بەڕێوەدەبرێن و وایکردووە لە ژنان و کۆمەڵگە لە زانست و زانابوون دووربخرێنەوە. کۆنگرە ستار لە پێناو ئازادی ژندا لەبەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا خەبات دەکات. خەباتێکی بنەڕەتی کۆنگرە ستار بەڕێوەبردنی پەرەوەردەی ژنانە. خەباتی ژن و خەباتی پەرەوەردەکردن لە هەموو شار، ناوچە، شارۆچکە و گوندەکاندا دامەزرێنراوە."

لە هەموو جێگەیەک خەباتی پەرەوەردەی بەڕێوەدەبرێت

گولستان گولۆ لە قسەکانیدا باسی لەو سیستەمە پەرەوەردەییەکرد کە بەڕێوەدەبرێت و وتی: "لە سیستەمی پەرەوەردەی کۆمەڵگەوە دەستپێدەکەین. بەو هۆکارەش گرووپەکان دادەمەزرێنین و خەباتەکانی گەل بە بنەما دەگرین. دواتر کۆمیتەکانمان لە هەموو ناوچەکاندا کارەکانیان بەڕێوەدەبەن. خەباتی پەرەوەردەی لەو گۆڕەپانانەدا دەکەنەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. بە شێوەیەکی سەرەکی لەم خەباتە پەرەوەردەییەدا گەل پەرەوەردە دەکرێن، لە لایەکی دیکەوە وەک هەنگاوی دووەم ئەکادیمیەکانیش بەشداری پەروەردەدەکردنەکان دەبن."

ئەمساڵ ئەکادیمیایەکی پسۆری کرایەوە

لە بەردەوامی قسەکانیدا گولستان گولۆ باسی لەوەکرد لە ئەکادیمیاکاندا سیستەمی پەرەوەردەی بەشێوەیەکی بەرفراوانتر بەڕێوەدەبرێن و بەمشێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "لە هەموو کانتۆنەکاندا ئەکادیمیا هەیە. لەگەڵ ئەمەشدا نزیکەی ساڵێکە ئەکادیمیایی پسپۆری شەهید زەینەب سارۆخان کراوەتەوە. لەم ئەکادیمیادا فێرخوازان سەبارەت بە بابەتێکی تایبەت پەروەردە وەردەگرێت و خۆی پێشدەخات. لە ئەکادیمیاکاندا وانەی چاند و ئەخلاق، حەقیقەتی ڕێبەرێتی، پاراستن، زایەندی پەرستی، مێژووی ژن، مێژووی کوردستان و هەموو ئەو وانانەی دەدرێنەوە گرێدراوی ژن و کۆمەڵگەیە."

دەرنجامی پەرەوەردەکان، کەسێتی بەهێزی ژنانی لێکەوتۆتەوە

گولستان باسی لەوەکرد دوای ئەوەی ژنان بەشداری پەرەوەردەکان دەبن جیاوازییەکی زۆری کەسێتییان بۆ دروستەبێ و وتی:"لە پەرەوەردەکاندا باسی لە رۆڵ و حەقیقەتی ژن دەکەین بۆیە ژنان دوای تەواوکردنی پەرەوەردەکە هەست بە کەسێتی نەرێنی و جیاوازی کەسێتی دەکرێت. ئەمەش هەمووی لە دەرنجامی خۆناسینی ژنان و بەهێزبوونی کەسایەتی ژنانەوەیە. لە سایەیی ئەم پەرەوەردانەوە لەمرۆدا ژنان لە ئاسی بەڕێوەبردندا رۆڵ و ئەرکی خۆی وەردەگرێت. ژنان لە سیستەمی هاوسەرۆکایەتیدا ناسنامەی خۆی دەپارێزێت و پێشەنگایەتی خەبات دەکات لە ناو کۆمەڵگەدا."