لە مانهایم هێرشکرایە سەر گردبوونەوەیەکی دژە ئیسلام و ٧ کەس برینداربوون

لە مانهایم کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی پاکس ئەوروپای دژە ئیسلامی، هێرشکەرەکە ٦ کەسی بریندار کرد، پاشان لەلایەن پۆلیسەوە بریندار کرا.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی پاکس ئەوروپای دژە ئیسلامی، هێرشکەرەکە ٦ کەسی بریندار کرد.

هێرشکەرەکە بە ڕەچەڵەک ئەفغانی بوو، لەلایەن پۆلیسەوە بە سەختی بریندار کرا، لێکۆڵەرانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕووداوەکەیان کۆڵییەوە.

بەقسەی پۆلیس ٥ ئەندامی پاک ئەوروپا و پۆلیسێک برینداربوون، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و هەندێکیان بەپەلە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.

دەگوترێت بەڕێوەبەری پاکس ئەوروپا میشێل شتورزێنبێرگەر لەنێو بریندارەکانە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی فەیسێر ڕایگەیاند پێدەچێت هۆکاری هێرشەکە ڕق و کینەی ئایینی و سیاسی بێت.

سەرۆکی شارەوانی مانهایم کریستیان سپێخت هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد.