بەرلین ڕێگە بە کیێڤ دەدات کە چەکی ئەڵمانیا لە دژی ڕووسیا بەکاربهێنێت
ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ڕێگە وڵاتی کیێف دەدات هەتا چەکی ئەڵمانیا لە دژی ئامانجە سەربازییەکانی ڕووسیا بەکار بهێنێت.
ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ڕێگە وڵاتی کیێف دەدات هەتا چەکی ئەڵمانیا لە دژی ئامانجە سەربازییەکانی ڕووسیا بەکار بهێنێت.
وتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ بتوانێ خۆی بپارێزێت ڕێگەی بۆ بەکارهێنانی چەکەکانی ئەڵمانیا پێدراوە.
وتەبێژی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا مافی ئەوەی هەیە لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا دا، بەرگری لە خۆی بکات مافی بەرگریی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر کراوە و دەتوانێت هەموو ئەو چەکانەی کە لەبەردەستدایە بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت، بە چەکەکانی وڵاتی ئەڵمانیاشەوە.
ئۆکرانیا پێی وایە ئەو چەکانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە وەریگرتووە، توانای بەرگری لە دژی ڕووسیا بەهێزتر دەکات.