کاندیدی پەرلەمانتاری بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی چەپی سویدی پارێزەر لۆتتا لاگاناندیر سەردانی ئەنجوومەنی گەلی گاڤلیبۆرگی کرد. پارێزەر لۆتتا لاگاناندیر بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆشەگیری ئیمراڵی و نادپەرەوەری لەسەر زیندانیانی سیاسی، پێشتر سەردانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئامەدەی کردبوو.
پارێزەر لۆتتا لاگاناندیر وتی: "لە ڕێگەی موکیلە کوردەکانمانە کە کێشەیان لەگەڵ هەواڵگری سویددا هەبوو، ئاشنای کێشەکانی کورد بووم و لەوە تێگەشتم کە کێشەکانی کورد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕووداوێکی ئاسایی نین."
پارێزەر لۆتتا لاگاناندیر باسی لەوەکرد بە پێشنیاری هاوڕێیەکی بەشداری شاندێک بووە کە سەردانی تورکیا و کوردستانی کردووە و وتی: "چاوپێکەتنم لەگەڵ سەندیکا یاساییەکان، کۆمەڵە، دایکانی ئاشتی کرد. دەرنجامی ئەم چاوپێکەوتنانەم کرد بە ڕاپۆرتێک لە کۆنفرانسێکدا لە ئەستەنبوڵ هەموویم ڕاگەیاند. بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بومەلەرزەکەی مەرەش ڕوویدا و پلانی سەردانیەکانمان بەتاڵ بوویەوە. بە هۆکاری بومەلەرزەکە دوو شاندمان پێکهێنا، شاندێکمان چوونە هەرێمی بوولەرەزەکە، شاندەکەی دیکەش سەردانی دامەزراوەکانی تورکیایی کرد. بەڵام زۆر بەڕوونی بینیمان کە دۆخەکە چەند خراپ بووە، گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان چ کاریگەرییەک لەسەر هەموو زیندانیان دروستەکات."