ژنێکی دیکەی ئێزیدی ڕزگارکرا

تەواف داود چتۆ کە ژنێکی ئێزیدییە، دوای ئەوەی لە لایەن یەژەشە و یەپەژەوە ڕزگار دەکرێت، ئەمڕۆ گەیشتەوە بە شەنگال.

ڕاگەیاندرا ئەمڕۆ تەواف داود چتۆ دوای ڕگارکردنی گەڕایەوە بۆ شەنگال، دوای ئەوەی لە فەرمانەکانی ٢٠١٤ی سەر شەنگال لە کۆمەڵگەی تل زێڕ لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەواف داود بە هاوکاری یەکینەکانی ژنی شەنگال (یەژەشە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ەوە لە کامپی هۆلی ڕزگارکرا.

بەرپرسانی بەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵیاندا بە زووترین کات تەواف داود چتۆی ڕزگارکراو بگەڕێنەوە بۆ شەنگال، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی سنوری حکومەتی عێراقەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پەڕینەوە لە سنوری ئەو ژنە ئێزیدییە دواخرا و دوای هەوڵدانەکانی یەژەشە و یەپەژە گەڕێندرایەوە بۆ شەنگال.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەواف داود چتۆ بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) گەیاندرایەوە بە بنەماڵەکی لە شەنگال.