بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە هاوڵاتیەک و کۆڵبەرێک برینداربوون
لە شنۆ ومەریوان لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کاسبکارێک و کۆڵبەرێک برینداربوون.
لە شنۆ ومەریوان لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کاسبکارێک و کۆڵبەرێک برینداربوون.
رۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی شنۆ هاووڵاتیەک بە ناوی محەمەد عەلی شیرۆ تەمەن ٤٣ ساڵ بە سەختی برینداربوو.
ئەو هاووڵاتیە کە بۆ کۆکردنەوەی گیا ورووەکی بەهاری رووی لەوناوچەیە کردبوو فیشەک بەر قاچ و سنگی کەوتووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ چارەسەری بۆ دەکرێت.
هەروەها رۆژی دووشەممە هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری ساوجیی مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی موزەفەر ئەسەد روخ تەمەن ٤٤ ساڵ کرد و بەهۆیەوە ئەو کۆڵبەرە بە سەختی برینداربوو.
فیشەک بەر قاچی ئەو کۆڵبەرە کەوتووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مانگی رابردوو ٨ کۆڵبەر کوژراون و ٥ کۆڵبەریش برینداربوون.
هـ . ب