دایکی شەهید یلدرم: چیدی لە ئاست ئەم ستەمەدا بێدەنگ نابین

دایکی شەهید محمەد یلدرم، زەینەت یلدرم کە کوڕەکەی لەلایەن سوپای تورکەوە شەهیدکرا، ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئیتر هیچ کەسێک لەبەرامبەر ئەم ستەمەدا بێدەنگ نەبێت و وتی: "با چیتر دەوڵەت نەڵێت خوشک و برایانی کوردمان، لە کاتێکدا کۆمڵکوژیمان دەکەن."

کۆمەڵکوژی لجێ

دایک و خوشکی محمەد یەلدرم (سۆفی) کە لە لجێ لە لایەن سوپای تورکەوە شەهیدکرا. بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد و باس لەساتەکانی کاتی ڕووداوەکەیانکرد.

قودرەت چەلیکی خوشکی شەهید محمەد یلدر باسی لەوەکرد پێش ئۆپراسیۆنەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هاتە پێش گوندەکە و دواتر هێزی سوپا ئامادەبوون و لە هەموو گوندەکەدا بڵاوبوونەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "هەرکە دەنگی ئۆتۆمبیلەکانمان ژنەڤت تێگەشتین شتێک ڕوودەدات، بەڵام نەمزانی بۆ پشکنینی ماڵەکانە. کاتی ئێوارەبوو، ڕۆژ بەرەو تاریک بوون دەچوو. دوای چارەکێک دەنگی تەقەمان بیست و ڕاستەخۆ ماڵییان بەردانە گوولە. بۆ دڵنیایی خۆمان منداڵەکانمان لە جێگەیەک شاردەوە. سۆفی براشم لەوکاتەدا هەوڵی دەدات تێبگات لەوەی چی ڕوودەدات. دواتر هەوڵی خۆپاراستنی دا و هەوڵی دا لە پشتەوەی ماڵەوە خۆی قوتاربکات، لەوکاتەدا فیشەک بەر سۆفی دەکەوێت و شەهید دەبێت. هەر لەو کاتانەدا بە بەردەوامی دەستڕێژی فیشەک لە ماڵەکان دەکرا، بۆیە تێنەدەگەشتین چی ڕوودەدات. دوای ئەوەی تەقەکردەنەکانیان وەستا، لە ماڵ دەرچووینە دەرەوە، گریمانەی ئەوەمان دەکرد کە سۆفی بە برینداری لە گوندەکە دەرچووبێت. بۆیە تا درەنگانێکش نەمان دەزانی سۆڤی شەهیدبووە تا ئەوەی کوڕەکەم کە لە ئامەد دەخوێنێت لە نیوەشەودا گەڕایەوە و پێی وتین خاڵم شەهیدبووە."

چەلیک لە کۆتایدا باسی لە ستەمی سوپای تورک کرد و ئاماژەی بەوەدا دوای ئەوەی براکەی شەهید دەکەن تەرمەکەی لەگەڵ خۆیان دەبەن و سوپایش هەتا بەرەبەیان لە ناو گوندەکەدا بوون و ستەمیان لەو خەڵکی گوند دەکرد و وتی: "ئێمە نازانین چبکەین. تاکەی ئەم ستەمە ئەبینین؟ چیتر ئەم ستەمە قبوڵ ناکەین. ئەم دەوڵەتە لەوەتەی هەیە کۆمڵکوژمان دەکات. تاکەی ئەم ستەمە بەردەوام بێت؟"

لە بەرامبەر ئەم ستەمەدا چیتر بێدەنگ نابین

زینەت یەڵدرمی دایکی شەهید محمەد ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئیتر هیچ کەسێک بەرامبەر ئەم ستەمە بێدەنگ نەبێ و وتی: "دوای ئەوەی کوڕەکەم هاتە نێو گوندەکەوە لە دوای دوو کاتژمێر سوپای گەیشتە گوندەکە. ئاگاداری هاتنی کوڕەکەم نەبووین، ئایە دەوڵەت چۆن بەمەی زانی؟ با حەقی کوڕەکەم وەرگریینەوە. جەرگ سوتاوبووم، ئیدی هەرچی بڵیم لە زیادەیە. با هیج کاتێک دەوڵەت پێمان نەڵێت 'خوشک و برایانی کوردمان' خوشک و برای ئێوەنین. لە کاتێکدا دەمانکوژن برایەتی چیە؟ نازانم فریای جەرگی سوتاوم بکەوم، فریایی ژن و منداڵاکانی کوڕی شەهیدکراوم بکەوم؟ ئەم دەڵەتە بۆ ستەم و زۆرداریمان لەبەرامبەر دەکات و پارچەمان دەکات؟