محەمەد یڵدرم: بەرپرسیارێتی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بە میرات هێشتەوە

ئازادیی ڕاستیەکە بە دانانی بەهاێکی زۆر بەدی دێت. شەهید محەمەد یڵدرم، بەو شێوەیەی رێبەرایەتی دەڵێت، وەک هێزی فەرماندەیی ژیان بە نەمری مایەوە.

ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتای تێکۆشانەوە هەموو هێزی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد وتێکۆشانی کردە تێکۆشانی گەل. لەگەڵ گەشەکردنی هۆشیاری گەلی کورد کە بەر هەموو جۆرە هێرشێکی نکۆڵی و وێرانکاری بووبوەوە، گەل ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە گەشەکردنی تێکۆشاندا گرتە ئەستۆ. ڕێبەرایەتی؛ وەها گەلەکەی هۆشیار کردەوە کە حیزب و ڕێکخستن لە پێناو گەلەدایە و راستی گەلی تێکۆشەر؛ پڕۆسەی دوژمن بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی شکستی هێنا. گەلە وڵاتپارێزەکەمان، وەک ئەوەی تۆڵەی مێژوو بکەنەوە، قارەمانێتیی دووبارە نووسینەوەی مێژووی خۆیان پیشان دەدا. پابەندبوونیان بە ڕێبەرایەتی نیشان دا، بە تێگەیشتن لەوەی گرێدراو بوون بە ڕێبەراتەتی واتە هەڵگرتنی ئەرکی تێکۆشان.

بنەماڵە وڵاتپارێزەکان منداڵەکانیان پەروەردە دەکرد بۆ ئەوەی ببنە هیوا بۆ داهاتوو. محەمەد یڵدرم، کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی نەنیاس سەر بە شاری لیجەی ئامەد لە دایکبووە، وەک کوڕی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەگەڵ ڕاستی ڕێبەرایەتی گەورە بووە. شەهید محەمەد لە تەمەنی لاوی و لە هەلومەرجی سەختی ساڵی ١٩٩٠ وەک وڵاتپارێزێک دەستی بە کاری ڕێکخستنی کرد. شەهید محەمەد کێشەکانی ژیانی وەک بەربەست نەدەبینی و بە سەرکەوتوویی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ دەکرد، لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن حکوومەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورکەوە دەستبەسەر کرا. شەهید محەمەد، بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە زیندان بوونی، بەردەوام بوو لە تێکۆشان، دوای ساڵێک لە ئازادبوونی، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا و ٣ ساڵی دیکەش لە زیندان مایەوە. شەهید محەمەد لە ساڵی ٢٠٠٩ هاوسەرگیری دەکات، بەڵام قەد تێکۆشانی بەلاوە نەناوە و تەنانەت لە سەختترین قۆناغەکانیشدا کە هێرشەکانی دوژمن چڕ ببووەوە، لە کار و بەرپرسیاریەت پاشەکشەی نەکرد.

لەبەرامبەر ئەو ئەشکەنجانەی کە تووشی بوو، سەری بۆ دوژمن دانەنواند و بە شانازییەوە بەردەوام بوو لە تێکۆشانی بۆ کەرامەت. شەهید محەمەد پێشەنگ و نمونەیەک بوو لە تێکۆشاندا بۆ هاوڕێکانی، بە گرێدراو بوونی بە ڕێبەرایەتی و شەهیدان، سەرەڕای ئەوەی باوکی ٤ منداڵ بوو، بەردەوام بوو لە کارە ڕێکخستنیەکانی. هەڤاڵ محەمەد قەد تەسلیمی دوژمن نەبوو و لەبەرچاوی منداڵ و بنەماڵەکەی شەهید بوو. پێویستە بە دروستی لەو پەیامە تێبگەین کە هەڤاڵ محەمەد بۆ ئێمە و گەلی وڵاتپاریز بەجێی هێشتووە. ئەوەی محەمەد یڵدرم وەک قارەمانێک دەناسێنێ، پابەندبوونیەتی بە ڕێبەرایەتی و شەهیدان. کەسێک کە بە هەستی پابەندبوون بە ڕێبەرایەتی و شەهیدانەوە بژی، هیچ بەربەستێک ناناسێت. بیرکردنەوە و خەمی بنەڕەتی و بەردەوامی هەڤاڵ محەمەد، ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان بوو.

وەک هێزی فەرماندەیی ژیان چووە ناو کاروانی نەمرانەوە

هەڤاڵ محەمەد لە ڕێوڕەسمی یەکێک لە هەڤاڵانی شەهیدی خۆیدا دەڵێت: "هەڤاڵان، ئەم هەڤاڵە شەهیدە جەستەی جوانی خۆی لە پێناو بەها و کەرامەتی گەلەکەی بەخشی. گەلەکەمان، گەنجانمان دەبێ بە دروستی لە شەهیدان تێبگەن. پێویستە تێکۆشانی شەهیدانمان پەرە پێبدەین نەهێڵین خوێنیان لە زەویدا بمێنێتەوە. ئەو بەڵێنەی کە بە شەهیدان دەدرێت دەبێ بەم شێوەیە بێت." و بەم شێوەیە نرخێکە بۆ شەهیدانی داناوە، نیشان دەدات. یەکەم شت لای یڵدرم تێکۆشان بوو نەک بنەماڵەکەی. گرنگ شت لای ئەو تێکۆشان بوو، تێکۆشان بوو.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "مردن هەمیشە هەیە، ڕەنگە پێنج ساڵ زیاتر بژین، ڕەنگە پێنج ساڵ کەمتر بژین. بۆخۆی ئەم ڕێگایە ڕێگەی هەمیشەییە. خراپترین مردن ئەو مردنەیە کە بەسەرماندا سەپێنراوە. نەمری ژیانە کە لەلایەن پەکەکەوە دروست کراوە. ئێمە هەمیشە شەهیدانی ئەم ڕێگایە بە هێزی فەرماندەیی ژیان دەزانین. شەهیدان سەرچاوەیەکی زیندوون بۆ ئێمە، سەرچاوەیەکن کە بە زیندووی ڕاماندەگرن. هەوڵمان دا ببینە وتەبێژی شەهیدان، هەوڵمان دا ئیرادەیان بەدی بهێنین و بەم شێوەیە بەهێزتر بووین. ئەمەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە. بوون بە وتەبێژی شەهیدان و جێبەجێکردنی ئیرادەیان هۆکاری بوون و مانەوەمانە.

ئازادی راستیەکە بە دانی بەهایەکی زۆر بەدی دێت. شەهید محەمەد وەک رێبەرایەتی دەڵێت وەک هێزی فەرماندەیی ژیان چووە ناو کاروانی نەمرانەوە. وەک جێگرەوەکانی محەمەد تونچ، پاکیزە و سێوەکان، لە پێشەنگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی، لە بواری ڕاستی ئەو گەلەدا کە شەڕیان کرد، ڕوانگەیەکەی یەکلاکەرەوەیان لە گەڵ ڕۆحی ئەو قۆناغەدا نیشان دا. بۆ گەلی کورد، میراتی تیکۆشانیان بەجێهێشەت و بۆ ڕێبەرایەتی و گەلەکەیان، بە بەهایەکی زۆر ئەرک و بەرپرسیارێتی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیان لە ئەستۆ گرت.