بەرخۆدان دژی کودەتای قەیوم فراوانتر دەبێت
لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بەرخۆدان دژی کودەتای قەیوم فراوانتر دەبێت.
لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بەرخۆدان دژی کودەتای قەیوم فراوانتر دەبێت.
پاش سەپاندنی سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش و دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و دێرسیم و ئەزمیر و ئەنقەرە بە چالاکی جیاواز کودەتای قەیوم شەرمەزارکرا.
لە ئیستەنبوڵ هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەتاشەهیر، محەمەد تەها دەنیز ڕایگەیاند لە کەسێتی ئاکیشدا ئیرادەی ملیۆنان کورد دەستەبەسەرکراوە.
هەروەها مەجلیسی چاند و هونەری کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ناوەندی هەدەکەی ناوچەی بیۆغلو ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، هونەرمەندان دووپاتیان کردەوە ئەم زیهنیەتە دوژمنی چاند و زمان و هن و ئیرادەی گەلی کوردە. بانگەواز لە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیران کرا هەڵوێست وەربگرن.
لە چالاکیەکەی ناوچەی پولوری دێرسیم، هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە، حەسەن ئاکوش گوتی: "شارەوانیەکان ئیرادەی ئێمەن، لەپێناو گەڕاندنەوەیان درێژە بە چالاکی ئێشکگری دەدەین".
هەروەها لە ئەزمیر بەڕێوەبەری دەم پارتی شارەکە، هاجای یەڵماز گوتی: "قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەلی کورد و هەموو گەلان. دژی ئەم کودەتایە دەستمان بە ئێشکگری کرد. بەرامبەر ئەم کودەتایە بێدەنگ نابین".