تەڤگەری چاند-هونەری ئەوروپا لەدژی داگیرکاری بانگەوازی بەرخۆدانیکرد

تەڤگەری ڕەنجدەرانی چاند-هونەری ئەوروپا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان دەربڕی و وتی: "لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە دژی داگیرکاری و هێرشەکان بوەستینەوە."

بانگەازی بۆ بەرخۆدان

تەڤگەری ڕەنجدەرانی چاند-هونەری ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان دەبڕی و بانگەوازی بەرخۆدانی لە دژی داگیرکاریکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە: "لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە دژی ‌داگیرکاری و ‌هێرەشەکانی دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر لە سەر شارەوانییەکان ببیینەوە. پشتیوانی لە لە دامەزراوە و شارەوانییەکان بکەین کە بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی چەسێنەری تورک کە بەرگەی ئیرادەی گەل ناگرێ، جارێکی تر ئیرادەی گەلی پێشێلکردەوە. گەلی کورد لە وان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیکرد بۆیە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەبەرامبەر ئەم خاوەندارییەدا هاربووە و جارێکی تر هێرشی کردە سەر ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەل و هاسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگی دەستگیرکرد. ئەم کارانەی فاشیستی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەپەپە دەریخستەوە هەڵگری چ جۆرە تێگەشتنێکی قڕکەرانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد."