شەهیدانی مانگی گوڵان لە ساربروکن یادکرانەوە

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی گوڵان لە لایەن زیاتر لە ٢٠٠ بنەماڵەوە یادکرانەوە.

شەهیدانی مانگی گوڵان

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ئەنجوومەنی گەلی کوردی سەربڵند لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی دیموکراتیکی ساربروکن چالاکیەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان ئەنجامدار. یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر بە ناوی ئەنجوومەن و کۆماوەوە قسەکرا.

لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکرا گەر گەلێک خاوەنداری لە شەهیدان، ڕێبەرەکەی و شەڕڤانانی ئازادی خۆی نەکات، بە مانایی ئەوە دێت کە خاوەنداری لە گەلبوونی خۆی ناکات. هەر بۆیە هیچ کەسێک ناتوانی ئەم قسەیە بەرامبەر گەلی  کورد بکات. قسەکەران ئاماژەیان بەوەدا: "گەلی کورد بە شەهیدان، ڕێبەرێتی و شەڕڤانانی دڵسۆزە و خاوەنداری دەکات."

هەر لە درێژەی قسەکانی قسەکەراندا ئاماژەییان بە گرنگی تێکۆشان لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتیان: "تەنها بە تێکۆشانی مەزن دەتوانین ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەین."

لە کۆتایدا چالاکیەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"،  "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.