تەرمی شەهید محەمەد حاجی سەعید بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید محەمەد حاجی سەعید لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید محەمەد حاجی سەعید لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپێردرا.
دەیان خەڵکی حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید محەمەد حاجی سەعید کە ٣٠ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، مستەفا عوسمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید دڵی ئێمە و وڵات لە دڕندایەتی دوژمن دەپارێزێت. ئەگەر فیداکاری شەهیدان نەبوایە. نەماندەتوانی بە سەلامەتی بژین".
لەسەر ناوی مەجلیسی کانتۆنی جەزیرە خالد عیسا ڕایگەیاند شەهیدان لەپێناو پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و خوشک و برایەتی گەلان گیانیان بەخشی، بەڵێنی دووپاتکردەوە بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.