٢٥٠ خوێندکاری زانکۆی کۆبانێ بە ئاهەنگێک دەرچوون

هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات بەشداربوون لە ئاهەنگی دەرچوونی ٢٥٠ خوێندکاری زانکۆی کۆبانێ و پەیامی مسۆگەرکردنی سەرکەوتنیان دا.

لە کۆبانێ بۆ ٢٥٠ خوێندکاری هەموو بەشەکانی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوون ئەنجامدرا و هەزاران کەس بەشداربوون، خوێندکاران سەرەتا چوونە گۆڕستانی شەهید دیجلە و سەرکەوتنەکەیان کردە دیاری شەهیدان. ئاهەنگەکە بە سروودت ئەی ڕەقیب و خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان موسلم ڕایگەیاند ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی شۆڕش و بەرئەنجامی ٤٠ ساڵ بەرخۆدان و خاوەنداری لە میراتی شەهیدانە، دووپاتی کردەوە ئەمە پەیامێکە بۆ ئەوەی شوێنی داگیرکاری و چەوسانەوە نابێتەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر دیموکراتیک ئەڤین سوێد دەرچوونی خوێندکارەکانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند گەلی کۆبانێ بەرامبەر تاریکی سەرهەڵدانی کرد و سەرکەوت، هەروەها ئەم سەرکەوتنەی کردە دیاری شەهیدان.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی فورار فەرحان حاج عیسا سەبارەت بە دەرچوونی خوێندکارەکان ڕایگەیاند ئەمانە ئەو شەڕڤانانەن هەنگاو بە هەنگاو سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن و گوتی: "ئێمە سەردەکەوین و بڕیاری سەرکەوتن دەدەین".

پاشان بڕوانامەی دەرچوون بەسەر خوێندکاران دابەشکرا.