قۆناغی نوێی چالاکی زیندانیانی سیاسی باکوور ماوەی ١٩٠ ڕۆژی تێپەڕاند
ماوەی ١٩١ ڕۆژە زیندانیانی سیاسی پاژک و پەکەکە بە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستیان بە چالاکیی کردووە.
ماوەی ١٩١ ڕۆژە زیندانیانی سیاسی پاژک و پەکەکە بە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستیان بە چالاکیی کردووە.
زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان بە مانگرتنێکی نادیار کرد، لە قۆناغی نوێدا درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
زیندانیان ڕایانگەیاندبوو کە ئەگەر تا ١٥ی شوبات، ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داواکارییەکانیان قبوڵ نەکرێت، ئەوا چالاکییەکەیان دەبەنە قۆناغێکی نوێیەوە.
دواتر زیندانیانی سیاسی لە بەیاننامەیەکدا لە ١٢ی شوبات ڕایانگەیاند کە چالاکییەکانیان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت، بڕیاریاندا کە دوای هەڵبژاردن چالاکییەکانیان لە قۆناغێکی نوێیدا درێژەی دەبێت.
چالاکیی زیندانیانی سیاسی بە داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە قۆناغی نوێیدا لە ٤ی نیسانەوە بە دروشمی 'لە هەر بارودۆخێکدا لە گەڵ ڕێبەری خۆمانین'. بە ڕاگرتنی کۆبوونەوە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان لەگەڵ دەرەوە و بنەماڵەکانیان و نەچوونە دادگا لە ١٩١ ڕۆژیدا بەردەوامە.