چەتەیەکی داعش بە تاوانی کۆمەڵکوژکردنى ئێزدییەکان سزاى لەسێدارەدانى بۆ بڕایەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرخ بە تۆمەتی بەشداریی لەکۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان سزای لە سێدارەدانی بۆ چەتەیەکی داعش بڕییەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرخ بە تۆمەتی ئەوەی چەتەیەکی داعش بەشداربووە لە کۆمەڵکوژکردنى چەندین هاوڵاتیی ئێزدی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین، سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایوەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەتەیە لە کاتی کوشتنی هاوڵاتیەکاندا ڤیدیۆی تاوانەکەى لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دادگا بەپێی یاسای ژمارە ١٣ی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٥ سزاى لەسێدارەدانی بۆ ئەو چەتەیە دەرکردووە.