بەیاننامەکەی لێژنەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی لەسەر بەئامانج گرتنی خەباتکارانی ڕۆژنامەوانی ئازاد وەهایە:
"بەداخەوە بیستمان کە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد، جیهان بیلگین و نازم داشتان بە هۆی هێرشی درۆنی دەوڵەتی تورکەوە لە نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین کراونەتە ئامانج و شەهید کراون و هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی عەزیز حاجی بۆزان بریندار بووە.
ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد، جیهان بیلگین و نازم داشتان، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە لە ناوچەکە بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گرووپە چەتەکانی و لەبەرامبەردا بەرخۆدانی شەڕڤانان دەکەن لە ناوچەی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و راستیەکان دەگوازنەوە. بە سایەی ئەرکە پیرۆزەکانیان، گەلەکەمان ڕاستییەکان باشتر تێدەگەیشتن و بە دروستی بەدواداچوونیان بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژئاوا دەکرد. ئەوان بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا یان گەیاندە هەموو جیهان.
لەم قۆناغەی دوواییدا حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەستی بە سیاسەتی نوێی کۆمەڵکوژی کردووە. هێزەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان دەکەن و تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە کەسانی مەدەنی زۆر کوژراون. ئێمە زۆر باش دڵنیاین کە ئەم بەئامانجگرتنەی ڕۆژنامەنووسان هێرشێکی بە ئەنقەست بووە. لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرشەکانیان بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکرد و ڕێگرییان لە هەواڵی ساختە و چەواشەکاری دەکرد. بەم بەئامانجگرتنە، هەوڵیانداوە تاوانەکانی شەڕ لە ڕۆژئاوا بشاردرێتەوە و ڕێگری لە کاردانەوە جیهانیەکان بگیردرێت.
ئەم هێرشە دژی یاساY نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتییە. ئەم هێرشە گڵاوە ئیدانە دەکەین و هاوکات داوا لە هێزە نێودەوڵەتیەکان دەکەین دەستبەجێ دەنگی خۆیان لە دژی ئەم هێرشە گڵاوانە بەرز بکەنەوە و ڕێگری لە کۆمەڵکوژیەکان بکەن.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هێرشەگڵاوانە ناتوانن تێکۆشانی گەلی کورد و تێکۆشانی ژنان و خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد لاواز بکەن. تێکۆشانی جیهان بیلگین و نازم داشتان لەسەر زەوی نامێنێت. بەڵکوو ڕاگەیاندنی ئازاد بە ئیرادە و خەباتێکی بەرزەوە بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستییەکان ڕێبازی هەڤاڵانی شەهید دەگرێتەبەر."