یەرەئا/یەرەژە: هەڵگری پێنووس و کامێراکانیان دەبین

یەرەئا/یەرەژە تیرۆکردنی هەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد جیهان بیلگین و نازام ئاشتانی لە لایەن دەوڵەتی تورکەەوە شەرمەزارکرد و گوتی: "بە بڕیاردارییەکەی مەزنەوە درێژە پێدەری ئامانجەکانیان دەبین و هەڵگری پێنووس و کامێراکانیان دەبین."

تیرۆکردنی ڕۆژنامەوانان

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (ئەرەئا) و یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازاد، ڕاگەیاندراوی نوسراوی بڵاودەوە و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەییەوە هەموو بەهاکانی کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرێت و هێرشی ڕۆژنامەوانی ئازاد دەکات کە ڕاستی داگیرکارییەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ڕاگەیاندنی ئازاد لە پێناو گواستنەوەی ڕاستییەکاندا قوربانی مەزنی داوە و هاتووە: "لەم هێرشە نامەردانەدا هاوڕێیانی ڕۆژنامەوانمان نازم داشتان و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) جیهان بیلیگین شەهید بوون."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەنج خراوەتە سەر کاروخەباتی ڕۆژنامەوانی هەردوو ڕۆژنامەوان کە لە کاتی کارەکانییدا هەموو کاتێک بە دواداچوونیان بۆ ڕووداو و دەرخستنی ڕاستییەکان کردووە بە هەموو پابەند بوونێکی ئیتیکی ڕۆژنامەوانییەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە توندترین شێوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بکوژی لە شەهید کردنی هەردوو ڕۆژنامەوان شەرمەزار کردووە و دەڵێت: "وەک چاپەمەنی ئازاد بەڵێن و بڕیاردارییمان لە بەرفراەوانکردنی تێکۆشانی هاوڕێ نازم داشتان، جیهان بیلگین و هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد نوێ دەکەینەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ناسنامەی هەردوو شەهیدی ڕۆژنامەوان دانراوە:

ناو و پاشناو: جیهان بیلگین

ناوی دایک و باوک: کاتیبە- محمەد

شوێن و کاتی لە دایکبوون: مدیاد/ ١٩٩٦

دەستپێکردنی کاتی ڕۆژنامەوانی: ٢٠١٧

***

ناو و پاشناو: نازم داشتان

ناوی دایک و باوک: زۆزان- محمەد

شوێن و کاتی لە دایکبوون: ئاگری-دیادین/ ١٩٩٢.