دەرنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە عێراق و هەرێمی كوردستانی فیدراڵیدا بڵاوكردەوە.

دوای تەواوبوونی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە عێراق و هەرێمی كوردستانی فیدراڵ بڵاوكردەوە.

لە سەر ژمێرێکەدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەسنیشانی کردووە ژمارەی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی فیدارڵدا بەپێی ڕەگەز بەمجۆرەن و بەشێوەیەك لە ٤٩.٧٪ـیان لە رەگەزی مێ و لە ٥٠.٢٪ـیان لە ڕەگەزی نێرن، دەشڵێن: ڕێژەی منداڵبوون لە عێراقدا ٣.٩ و لە هەرێمی کوردستان بۆ ٣.٥ دابەزیووە.

لە سەرژمێرێکەدا ئەم وردەکارییانە بە داتا خراوەتەڕوو:

  • دابەشبوونی دانیشتووان بە پێی ڕەگەز لە عێراق و هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بەمجۆرەیە لە ٤٩.٧٪ـیان لە ڕەگەزی مێ و لە ٥٠.٢٪ـیان لە ڕەگەزی نێرن، بەوەش  ڕێژەی نێوان ڕەگەزەکان نزیکە.
  • لە عێراق و هەرێمی کوردستانی فیدراڵدا تێکرای تەمەنی مامناوەند بۆ ژیانی هاوژینی بۆ ژنان تەمەن ٢٠ ساڵ و بۆ پیاوان تەمەن ٢٣ ساڵە، ٥٤.٠١٪ ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە، هەروەها ٢٢.٢٤٪ ژیانی هاوژینی یەکەمیان پێکهێناوە واتە ٢٤.٠٦٪ پیاوان و ٢٠.٧ ژنان، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران ١.٢٨٪، ڕێژەی ژنانی بێ هاوژین ٢،٨٪ـە.
  • ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایکان لە هەر ١٠٠ هەزار لەدایکبوونی زیندوو لە عێراق ٢٦.٧ و لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵدا بۆ ٣٤.٣٪ بەرزبووەتەوە، کۆی گشتیی ڕێژەی منداڵبوون لە عێراقدا ٣.٩ و لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بۆ ٣.٥ دابەزیووە.
  • ڕێژەی خوێندکاران بە پێی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ٤٨.٥٪ ڕەگەزی مێن  و ٥١.٥٪  ڕەگەزی نێرن، لەگەڵ ئەوەشدا لە عێراقدا ڕێژەی تۆمارکردن لە خوێندنی سەرەتایی ٨٨٪ و لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بۆ ٩٣٪ بەرزبووەتەوە.