قەسەدە: تێکشکاندنی هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٣ی شوباتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەرەی تشرین، قەرەقۆزاق و دێر حافر بە زیانێکی زۆریانەوە تێکشکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٣ی شوباتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر بەرەی تشرین، قەرەقۆزاق و دێر حافر بە زیانێکی زۆریانەوە تێکشکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری چالاکی بەرخۆدانی شەڕڤانانی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەردەکەوێت سووپای تورک و چەتەکانی لە پایی هەموو تێکشاندنە هێرشە زەمینییەکانیانەوە، زۆر زیاتر پەنا بە هێرشی ئاسمانی دەبەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا قەسەدە ئەم زانیارییانەی خستووەتە ڕوو:
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ (یەکشەممە) بەهاوکاری فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هێرشێکیان ئەنجامدا، هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانانمان، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەک چەتە کوژراون و هەندێکیش برینداربوون.
لە بەرەی دێرحافریش، چەتەکان بە هاوکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی شەڕڤانانمان، شەڕڤانانمان وەڵامیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕوویدا لە نێوانیاندا و لە ئەنجامدا شەڕڤانان خاڵێکی سەربازیی چەتەکان و ماتۆڕسکیلێکیان تێکشکاند.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی تینا و مەلهایان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا زیانی مادی لێکەوتەوە، لەهەمان کاتدا گوندەکانی تینا، جادە، بیرۆ هسۆ، خەسەق، دیکان، مەلها و سنا، گردی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە زیاتر لە ٨٠ گولـە تۆپ، تانک، موشەک و هاوەن تۆپباران کران و لە ئەنجامدا زیان گەیشت بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان.
هەروەها چەتەکان بە هاوکاری فڕۆکە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان، شەڕڤانانمان وەڵامیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا، لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکێندرا و ژمارەیەک چەتە کوژران و بریندار بوون.
بە درێژایی ڕۆژ فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەسەر کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەکانیاندا دەسوڕانەوە.