لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەکاری بۆ جەژن دەکرێت
دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەرخۆدان دەکەن و ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی ٨ی ئادار و جەژنی نەورۆز دەکەن.
دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەرخۆدان دەکەن و ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی ٨ی ئادار و جەژنی نەورۆز دەکەن.
وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژانە هێرشی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. هەروەها بە هەموو تەکنیکەکانییەوە مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت و شەهیدیان دەکات. لە بەرانبەر ئەمەش بەرخۆانی گەلانی هەرێمەکە بەردەوامە. لە شاری قامیشلۆ ئامادەکاریی بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی ڕەنجدری جیهان و ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز دەکرێت.
'گرنگ نییە چێ ڕوودەدات جەژنی خۆمان پیرۆز دەکەین'
فرۆشیارێک بە ناوی فەخرەدین موراد ئاماژەی بەوەدا بۆ مانگی ٨ی ئادار چالاکی ئەنجام دەدرێت و ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن و گوتی: "جەژنی نەورۆز جەژنێکە لە سەردەمی باب و باپیرانمانەوە. بۆ گەلی کورد بوو بە نەریت، چی دەبێت بە بابێت ئەم جەژنە پیرۆز دەکەین."
فەخرەدین موراد ئاماژەی بەوەشدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشی سەربازی و شەڕی تایبەت هەوڵدەدا نا ئارامی لە هەرێمە دروست بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمەکە لە دژی شەڕی تایبەت و سەربازی، گەل ئیرادەی خۆی دەپارێزێت و خاوەندارێتی لە داهاتووی خۆی دەکات.
'هێز لە شەهیدانەوە وەردەگرین'
دانیشتوویەک بە ناوی ئەحمەد حەسەن ئاماژەی بەوەدا گەل ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز و ٨ی ئادار دەکات و گوتی: "دەمانەوێت جەژن لە نیو خۆشی و ئارامی تێپەڕێنین. دووژمن دەیەوێت بە هێرشەکانی ئارامیمان تێک بدات، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەرمان لەسەر دروست ناکات، هەمیشە هێزمان لە شەهیدانەوە وەردەگرین."
حەسەن جەژنی نەورۆزی، ڕۆژی ٨ی ئادار و جەژنی ڕەمەزانی لە تەواوی دایکانی شەهید پیرۆز کرد، جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت بە جۆشتر جەژن پیرۆز بکرێت.